تەڵعەت تاھیر
تەڵعەت تاھیر (لەدایکبووی ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٧٣؛ مەخموور، هەولێر) شاعیرێکی کوردە.[١][٢] لە کۆتایی هەشتاکان دەستی بەنووسینی شیعر کردووە. تەڵعەت ماوەیەک جێگری سەرۆکی بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ بووە.[٣][٤] گۆرانیبێژی کورد، زیاد ئەسعەد بەشێک لە گۆرانییەکانی لە هۆنراوەکانی تەڵعەت تاهیرەوە وەرگیراون.[٥]
تەڵعەت تاھیر | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٧٣ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | شاعیر |
ئایین | ئیسلام |
بەرهەمەکان
دەستکاری- لەبەر ئاوازێک نایەوێ ببێتە گۆرانی، شیعر، ۲٠٠۹.[٣]
- بنەچەی سەوسەن، وەرگێڕانی شیعری ئەدۆنیس، ٢٠١٠.[٣]
- ئارام بە هاملێت، شێتی ئۆفیلیا هەڵمژە، وەڕگێڕانی شیعری ئەدۆنیس، ٢٠١٢.[٣]
- عەتری ئەو عاشقانەی مردن، وەرگێڕانی شیعر، کۆبەندی شیعرەکانی شاعیری عەرەب ئەدۆنیسە، ٢٠١٦.[٦]
- دەرچوون لە سووڕیی نووسین، وتار و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، ٢٠١٨.[٣]
- ڕۆژگاری وشک و چاوی تەڕ
- ناوی تۆ ئیمزای منە
- ئەو گوڵەگەنمانەی بوونە گسک
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ تەلعەت تاهیر داوایەک ئاراستەی شاعیرە گەنجەکان دەکات[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی پرس میدیا، لە ساڵی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ تەڵعەت تاهیر: بەرهەڵستکاریی داگیرکاری پاراستنی خاکە و ئەرکی هەموومانە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕۆژ نیوس، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ ئ ا ب پ ت تەڵعەت تاھیر، له سۆران دهبێت ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی دەزگای ڕووناکبیریی گەلاوێژ، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ تەڵعەت تاھیر: دواخستنی فێستیڤاڵی گەلاوێژ زیانی لە ئەدیبان و ڕۆشنبیران داوە، ماڵپەری باسنیوز، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ بۆچی تەنها زیاد ئەسعەد شیعرەکانی ئەم شاعیرە دەکات بەگۆرانی، ماڵپەڕی ئێن ئارتی ٢، لە ڕۆژی ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ ئەدۆنیس کانییەک لە بیاباندا، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ماڵپەڕی ئاژانس، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.