تەپڵ و بەرد شانۆیەکی کوردییە لە دەرھێنان و نواندنی شوان عەتووف[١]؛ ساڵی ٢٠١٦ نمایش کراوە. تەپڵ و بەرد بوو بە پڕبینەرترین شانۆگەریی ساڵی ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی ھەشتی ئایاری ھەمان ساڵ بەڕێوبەرایەتیی ڕۆشنبیریی و ھونەریی سلێمانی لە ڕێوڕەسمێکدا ڕێزیان لە شوان عەتووف و سەرجەم ستافی ئەم شانۆگەرییە گرت.[٢][٣]

تەپڵ و بەرد
دەرھێنەرشوان عەتووف
چەشنی فیلممۆنۆدرام
کاستشوان عەتووف
ڕێکەوتی دەرچوون٢٠١٦
ماوەی فیلم٤٦ خولەک
زمانکوردیی ناوەندی

ناوەرۆک دەستکاری

تەپڵ و بەرد بەسەرھاتی گەنجێکی کوردی بەندبێژە کە لە سەردەمی شەڕی براکوژی دوای ئەوەیکە خۆشەویستەکەی شووی پێ ناکات کۆچ دەکات بۆ ئەورووپا و دواتر وەک مرۆڤێکی بێشوناس دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان.[٤]

نمایشکردن دەستکاری

  • لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٦ەوە بۆ ماوەی ٢١ ڕۆژ لە کۆمەڵەی ھونەرەجوانەکانی کورد.[٥] بلیتی ئەم شانۆگەرییە بۆ پێشمەرگە، گەریلا و کەسوکاری شەھیدان بە خۆڕایی بوو.[٦]

پەراوێزەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ژیان لە فەرھەنگدا: شوان عەتوف". Voice of America (بە کوردی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "شانۆگەرییەکەی شوان عەتوف ریکۆردی شکاند". www.khaktv.net.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ رێورەسمێک بۆ ڕێزلێنان لە ستافی شانۆیی (تەپڵ و بەرد)
  4. ^ "شوان عەتوف بە تەپڵ و بەرد سلێمانی دێنێتە جۆش". www.rudaw.net.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ "شوان عەتووف کۆتای ڕۆژی نمایشی شانۆگەرییەکەی ئاشکرا کرد". westganews.net.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ میدیا, گوڵان. "مۆنۆدراماکەی شوان عەتووف بەردەوامە لە نمایشکردن". گوڵان مێدیا (بە سۆمالی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)