تەنە بچووکەکانی سیستمی خۆری

تەنەکانی کۆمەڵەی خۆر پاشی ئەوەی یەکێتی فەلەکناسانی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠٠٦ پێناسەی لۆ ئەو تەنە گچکانە دانا بە ناوی تەنە گچکەکانی کۆمەڵەی خۆر (بە ئینگلیزی: Small Solar System body٩) ھەروەھا ئەو تەنانە دەخوولێنەوە لە دەوری خۆر، ھەروەھا دەزاندرێ کە یەکێتی فەلەکناسانی نێودەوڵەتی دەربارەی پێناسەکردنی ئەو جۆرە تەنانە لە گەردوون کۆبوونەوەین ئەنجامدایە و پێناسەی ھەسارەی شەموولە و ھەسارەی گچکە و ھەسارەیان کردیە:

گەڕەستێرۆچکەی ٢٤٣

<< ھەموو ئەو تەنە کۆتاییانەی کە خوول دەکەنەوە لە دەوری خۆر ناویان لێنانرایە تەنە گچکەکانی کۆمەڵەی خۆر، بەو جۆرەش بی گەڕەستێرۆچکەکانی کۆمەڵەی خۆر و لاشەی تەنەکانی پاشی ھەسارەی نێپتۆن و ھەموو کلکدارەکان و تەنە گچەکانی دیکەش دەگرتەوە >>

ئەوانە بەشەکن لە تەنەکانی کۆمەڵەی خۆر و پێناسەکانیان:

  • گەڕەستێرۆچکە: تەنێکی کۆمەڵەی خۆری گچکەیە، گچکەتر لە ھەسارە و گەورەتر لە بەردەکی ئاسمانی، جیاوازی گەڕەستێرۆچکە لەگەر کلکدار ئەوەیە کە کلکدار تاوی پرووشکی ئاگرینی لەگەلە کاتەک لە خۆر نێزیک دەبتەوە.
  • کلکدار: تەنێکی بەستووی بچووکە کە بە دەوری کۆمەڵەی خۆردا دەسوڕێتەوە و تەنیا لەو کاتانەش بە دیار دەکەوێت کە زۆر لە خۆرەوە نزیک دەبێتەوە.
  • بەردی ئاسمانی: بە بەردەکانی ئاسمان دەوترێ، ئەو بەردانە بوونیان ھەیە لە کۆمەڵەی خۆر بە قەبارەی جیاواز لە بچووک و گەورە و مامناوەند، ئەو بەردانە زوو و زۆر دێنە بەرگەھەوای ھەسارەی زەوی ئەو دیاردەیە لەسەر زەوی پێیدەوترێ شەبەنگ.

سەرچاوەکان دەستکاری