تەنۆکەی ژێرگەردیلەیی

تەنۆکەی بچووکتر لە گەردیلە

لە فیزیکدا، تەنۆکەی ژێرگەردیلەیی تەنۆکەیەکە لە گەردیلە بچووکترە.[١] بەپێی مۆدێلی ستانداردی فیزیکی تەنۆکەیی، تەنۆکەی ژێرگەردیلەیی دەکرێت تەنۆکەیەکی پێکھاتوو، کە لە تەنۆکەکانی تر پێک ھاتووە (بۆ نموونە، پرۆتۆن، نیوترۆن، یان مێزۆن)، یان تەنۆکەیەکی سەرەتایی بێت، کە لە تەنۆکەکانی تر پێک نەھاتووە (بۆ نموونە، ئەلێکترۆن، فۆتۆن، یان میوون).[٢] فیزیکی تەنۆکەیی و فیزیکی ناوکی لێکۆڵینەوە لەم تەنۆکانە و چۆنێتیی کارلێککردنیان دەکەن.[٣]

پرۆتۆن (تەنۆکەیەکی پێکھاتوو) لە دوو کوارکی سەرەوە و یەک کوارکی خوارەوە پێک ھاتووە، کە تەنۆکەی سەرەتایین.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Subatomic particles». NTD. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  2. ^ Bolonkin، Alexander (2011). Universe, Human Immortality and Future Human Evaluation. Elsevier. p. 25. ISBN 9780124158016.
  3. ^ Fritzsch، Harald (2005). Elementary Particles. World Scientific. pp. 11–20. ISBN 978-981-256-141-1.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری