تەنۆکەی ئەلفا یاخوود تیشکی ئەلفا (ئینگلیزی: Alpha particle) تەنۆکەیەکە، بارگەیەکی موجەبی ھەیە، لە کاتی لێکھەڵوەشانی توخمە تیشکنەکاندا بەڕەڵادەکرێت، لە دوو پرۆتۆن و دوو نیوترۆن پێک دێت وە بە ناوکی هیلیۆمێش ناودێر دەکرێت، و بارستاییەکەی چوار ئەوەندەی بارستەی گەردیلەی هایدرۆجینە. بەگشتی لە کرداری شیبوونەوەی ئەلفایی دروست دەبێت بەڵام هەندێک جار بە هەندێک ڕێگای تر دروست دەبن. ناوی تەنۆکەی (تەنۆلکەی) ئەلفا لە پیتی یەکەمی ئەلفوبێی لاتینیەوە (α) وەرگیراوە. هێمای تەنۆکەی ئەلفا α یان α+2. بۆیە ئەوان دەناسرێن بە ناوکی هیلیۆم، هەر لەبەرئەوەشە هەندێک جار بەمشێوەیەش دەنوسرێت He+2.

شیبوونی ئەلفا


سەرچاوەکان

دەستکاری
  • پەرتووکی کیمیا ١٢، چاپی سێیەم - ٢٠١٢، «وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان».
  • بابەتی تەنۆکەی ئەلفا بە ئینگلیزی لە ویکیپیدیا.