تەنکی عەمبارکردن
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
تەنکی عەمبارکردن کۆنتەینەرێکە یاخود دەتوانین بلێین جۆرە تەنکیەکی پیشەسازیە بەکاردێت بۆ ھەڵگرتن و عەمبارکردنی شلە و گاز و ھەوای پەستێنراو لە ژێر پلەی گەرم و ساردا بۆ ماوەیەکی کەم یا درێژ.[١]
تەنکی عەمبارکردن بەشێوەیەکی گشتی درووست دەکرێت بۆ ھەڵگرتنی شلە وەک بەرھەمە نەوتیەکان، کیمیاویەکان، ئاو و شیر. زۆرکاتیش پەستانێکی ئەوتۆیان لەسەر نیە. تەنکی عەمبارکردن بە گشتی شێوەیەکی لوولەکی داخراویان ھەیە کە بە ئەستوونی لەگەڵ زەوی جێگیر دەکرێن بۆ ھەلگرتنی بەرھەمە شلەمەنیەکان.
جۆر و شێوە
دەستکاریتەنکی عەمبارکردن چەند جۆر و شێوەیەکیان ھەیە لەوانە:
- ستونی یان ئاسۆیی.
- سەر کراوە یان سەر داخراو (جگە لە ھەندێک جۆر لە ناوەوەش سەرێکی جوڵاویان ھەیە Floating Roof).
- سەر زەوی یان ژێرزەوی (ھەندێک جار راستەوخۆ لەسەر زەوی جێگیر ناکرێن بەڵکو بەھۆی بناغەیەکی ئاسنی یان کۆنکریتی لەسەر زەوی دادەنرێت).
- لوولەکی یان گۆی.
- لە بەرگ گیراو یان بێ بەرگ.
- بن: رێک یا چەماوە یا قووچەکی.
- گەڕۆک: وەک ئەو تەنکیانەی لەسەر بارگەڵگرەکان جێگیر دەکرێن و پێیان دەوترێ تەنکەر.
ھەریەک لەمجۆرانە بەپێی جۆری ئەو ماددەیەی کە تێیدایە ھەڵدەگیرێت؛ جۆر و شێوەکەی دیاری دەکرێت. بۆ نموونە لە پاڵاوتگەکان تەنکی عەمبارکردنی گازی LPG شیوەی لوولەکی ئاسۆییە کە کۆتایییەکانیان بە شێوەی نیوە بازنەیییە، تەنکی عەمبارکردنی بەنزین شێوە لوولەکی ستوونیە بە سەر داخراوی یا سەر کراوەیی جگە لەوەی سەرێکی تری ھەیە (Floating Roof) کە لەگەل ئاستی شلەکە لەناو تەنکیەکە بەرز و نزم دەبێتەوە.
بەگشتی لە پاڵاوتگەکان تەنکی عەمبارکردنەکان لەسەر زەوین و شێوەی لوولەکی ستوونیان ھەیە، زۆریشیان سەرەکانیان داخراون Fixed Roof. بەڵام ھەندێک جار پێویست دەکات لە ناو تەنکیەکە سەرێکی تر دابنرێت کە توانای جووڵەی ھەبێت (Floating Roof) لەگەڵ ئاستی شلەکەی ناوی، ئەمەش بۆ پاراستن لە دیاردەی بەھەڵم بوون و کەمکردنەوەی ئەگەری گڕگرتن.
زۆر کات لە کاتی ھەبوونی سەری جوڵاوو لەناو تەنکیەکان سەرەکەی سەرەوە لادەبرێت و تەنھا ئەو سەرە دەمێنێتەوە کە توانای جووڵەی ھەیە، بەم جۆرە دەوترێت سەر جوڵاوی دەرەکی External Floating Roof.
پەراوێزەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تەنکی عەمبارکردن تێدایە. |