تەمبەڵ (ئاژەڵ)

لە دارستانە باراناوییە گەرمەکانی ئەمریکای باشوور و ئەمریکای ناوەڕاست بڵاوبوونەتەوە و

تەمبەڵ (ناوی زانستی: Folivora) ئەم گیاندارە لە دوو ڕەگەز پێکدێت، تەمبەڵی دوو پەنجە و تەمبەڵی سێ پەنجە ھەروەھا لە ھەردوو بنەماڵەدا بەسەر شەش جۆردا دابەشبوونە. تەمبەڵەکان لە دارستانە باراناوییە گەرمەکانی ئەمریکای باشوور و ئەمریکای ناوەڕاست بڵاوبوونەتەوە و بەھۆی دارستانبڕین و گۆڕانی کەشوھەوا لە مەترسی لەناوچووندان. تەمبەڵەکان سەریان خرە و ڕوخساریکی پان و تەختیان ھەیە، تووک و چنگیان درێژە، کلک و گوێچکەیان زۆر بچووکن، ھەردوو ڕەگەزەکە قاچی دواوەی سێ پەنجەیان ھەیە.[١]

تەمبەڵی سێ پەنجە.
تەمبەڵی دوو پەنجە.

ئەم ئاژەڵە بە ھێواش و لەسەرەخو ناسراون کە تێکڕای خێرایی دەگاتە ٢٧٠ مەتر لە کاتژمێرێکدا، زۆربەی کاتەکانیان بەسەر یەک دار بەسەر دەبەن و ڕۆژانە نزیکەی چواردە کاتژمێر دەخەون، ھەفتانە جارێک دەچنە سەر زەوی بۆ پیساییکردن. تەمبەڵەکان بە تەنیا دەژین و بە دەگمەن پێکەوە دەبینرێن، بەڵام کاتێک یەکتر دەبینن زۆر دۆستانەن. بەسەر دارەکان زاوزێدەکات و بەچکەیاندەبێت، یەک بەچکەیاندەبێت و تەنھا مێینە بەچکەکەی بەخێودەکات.[٢]

ئەم ئاژەڵە بەھۆی زۆر کەمی میتابۆلیزم و جووڵەی بە (Sloth) ناونراوە، کە وشەی "sloth" لە وشەی ئینگلیزی کۆن (slǣwþ) وەرگیراوە کە بە واتای "تەمبەڵ" دێت.[٣]

تەمبەڵی دوو پەنجە خۆراکی جۆراوجۆر دەخۆن وەک مێروو، گۆشت، میوە، گەڵا، قەوزەکان و کۆتر، لە بەرامبەردا تەمبەڵی سێ پەنجە تارادەیک یان بەتەواو ڕوەکخۆرن، گەڵاکانی داری سیکرۆپیا سەرچاوەی سەرەکی خۆراکیانە کە بە ئاسانی لە ناو گەدەیان ھەرس ناکرێن، پرۆسەی ھەرسکردن دەتوانێت مانگێک یان زیاتر بخایەنێت تا تەواو دەبێت، تاکە شیردەرە کە خۆراکەکەی بە ھێواشی ھەرسدەکات و دوو لەسەر سێی کێشی جەستەی تەمبەڵەکان لە خۆراکی ھەرس ناکراوی ناو گەدەیان پێکدێت.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Perezoso: características, alimentación y reproducción». bioenciclopedia.com (بە ئیسپانی).
  2. ^ «Sloth». Animals (بە ئینگلیزی).
  3. ^ «The Etymology of Sloths' Names». The Sloth Conservation Foundation.
  4. ^ «The greatest mystery of sloth pooping has been solved». Grist (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی).