تەقەکردن لە ھاناو

(لە تەقەکردن لە هاناوەوە ڕەوانە کراوە)

تەقینەوەکانی ھاناو (بە ئەڵمانی: Schießereien in Hanau) لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ لە شاری ھاناو لە نزیک فرانکفۆرت، ھێسی، ئەڵمانیا ڕوویدا کاتێک تیرۆریستانی باڵادەستیی سپی تەقەیان لە کۆگایەکی نێرگەلە کرد.[١] دوای ھێرشەکان، چەکدارەکە گەڕایەوە ماڵەکەی خۆی و لەوێدا دایکی کوشت و دواتر خۆیشی کوشت.[٢]

٩ کەس کە لە دوو تەقەکردندا لەلایەن ھێرشبەرەکەوە کوژراون، ٢ کورد بە ناوەکانی گۆکخان گوڵتەکین و فەرحات ئونڤار، قەرەچێک بە ناوی مێرسیدس کیرپاچ، ئەفغانییەک بە ناوی سەعید ناسر ھاشمی، ٢ تورک بە ناوەکانی سێدات گوربوز و فاتیح سەراچئۆغڵو، بۆسنییەک بە ناوی حەمزە کورتوڤی، بولگارییەک بە ناوی کالۆیان ڤێلکۆڤ، و ڕۆمانییەک بە ناوی ڤیلی ڤیۆرێل پاون.[٣][٤][٥]

لە نێو ٥ کەسی دیکەشدا ٢ تورک و ئەفغانییەک و کامیرۆنییەک برینداربوون.[٦][٧]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Röbel، Sven (2020-11-27). «Hanau-Anschlag - neues Gutachten zum Täter: Psychisch krank – und ein Rassist». Der Spiegel (بە ئەڵمانی). ISSN 2195-1349. لە 2022-09-29 ھێنراوە.
  2. ^ «German gunman calling for genocide kills 9 people». AP NEWS. ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠.
  3. ^ Germany، hessenschau de, Frankfurt (٢١ی شوباتی ٢٠٢٠). «Opfer des Anschlags: Neun junge Hanauer, mitten aus dem Leben gerissen». hessenschau.de. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  4. ^ Associated Press (20 February 2020). «Germany's Immigrant Community in Hanau Reeling After Attack». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە 2 March 2020 ئەرشیڤ کراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= و |archive-date= (یارمەتی)
  5. ^ «German gunman calling for genocide kills 9 people». AP NEWS. ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠.
  6. ^ «Hanau-Morde: Zeuge schildert die schrecklichen Szenen - Video von Überwachungskamera aufgetaucht». merkur.de. ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٠.
  7. ^ «Germany boosts security against far-right threat». BBC News. ٢١ی شوباتی ٢٠٢٠.