تەقینەوەی نەخۆشخانەی ئەلئەھلی عەرەبی
تەقینەوەی نەخۆشخانەی ئەلئەھلی عەرەبی تەقینەوەکە لەلایەن ھێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە کاتێک لە سەرەتاوە ھەڵیانکوتایە سەر نەخۆشخانەی نەتەوەیی عەرەبی «مووعەممەدانی» لە گەڕەکی ئەلزەیتوون لە باشووری شاری غەززە کاتژمێرەکانی شەوی ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. ھێرشەکە حەوشەی نەخۆشخانەکەدا گرتەوە، کە دەیان برینداری تێدابوو، ھەروەھا سەدان ھاووڵاتی مەدەنی ئاوارەبوو، کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون. تەقینەوەکە کارەساتێکی ڕاستەقینەی لێکەوتەوە. تەرمی قوربانییەکانی پارچە پارچە کرد و وای لێکرد پەرش و بڵاو بن و بسووتێن، لەکاتێکدا نەخۆشخانەکە بوو بە حەوزێکی خوێن. نەخۆشخانەی ئەلئەھلی عەرەبی یەکێکە لە نەخۆشخانە کۆنەکانی کەرتی غەززە، و سەر بە کڵێسای ئەسقەفەکانی ئەنگلیکانە لە قودس.
تەقینەوەی نەخۆشخانەی ئەلئەھلی عەرەبی | |
---|---|
بەشێکە لە | هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە تەندروستییەکان لەکاتی شەڕی ئیسرائیل و حەماس ٢٠٢٣، کۆمەڵکوژیی غەززە، شەڕی ئیسرائیل و حەماس |
وڵات | دەوڵەتی فەلەستین |
دابەشکاریی کارگێڕی | کەرتی غەززە |
جێ | نەخۆشخانەی ئەلئەھلی عەرەبی، Al-Zaytun |
پۆتانی شوێن | ٣١°٣٠′١٩″N ٣٤°٢٧′٤١″E |
کاتی ڕوودان | ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ |
دەبێتە ھۆکاری | کاردانەوە نێونەتەوەیییەکان بەرامبەر تەقینەوەی نەخۆشخانەی ئەلئەھلی عەرەبی |
چەک و تەقەمەنی | مووشەک، ڕاکت |
تاوانبار | بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامی لە فەلەستین |
ھێزەکانی ئیسرائیل ھۆشدارییەکیان بۆ نەخۆشخانەکە و نەخۆشخانەکانی دیکە دەرکردبوو و داوای چۆڵکردنی ئەو نەخۆشخانەیانەیان کردبوو، بەڵام چۆڵکردنی تەواوەتی نەکرا. ئیسرائیل ڕەتیکردەوە نەخۆشخانەکەی کردبێتە ئامانج و بانگەشەی کرد کە تەقینەوەکە بەھۆی مووشەکێکەوە بووە کە لەلایەن بزووتنەوەی جیھادیی ئیسلامییەوە ئاراستەی کراوە. بزووتنەوەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تۆمەتەکەی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە.[١][٢][٣][٤][٥][٦]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ جريدة القدس (بە عەرەبی). ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ https://web.archive.org/web/20231017203308/https://www.alquds.co.uk/استشهاد-6-على-الأقل-في-ضربة-إسرائيلية-لم/. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ القاهرة 24 (بە عەرەبی). ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ https://web.archive.org/web/20231018115440/https://www.cairo24.com/1885929. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ الجزيرة نت https://web.archive.org/web/20231017182329/https://www.aljazeera.net/news/2023/10/17/عاجل-وزارة-الصحة-في-غزة-200-شهيد-على-الأقل. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ غزة، محمد الجمل ــ (١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣). العربي الجديد (بە عەرەبی) https://web.archive.org/web/20231018120020/https://www.alaraby.co.uk/investigations/مجزرة-المستشفى-المعمداني-في-غزة-بطولات-الطواقم-الطبية-في-زمن-الحرب. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «الجهاد ترد على اتهامات إسرائيل حول قصف المستشفى: أكاذيب». العربية. 18 أكتوبر 2023. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە 18 أكتوبر 2023 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «الجهاد الإسلامي: فبركة إسرائيل للأكاذيب بشأن مجزرة المعمداني خطيرة وتمهد لاستهداف مستشفيات أخرى». الشروق. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە 18 أكتوبر 2023 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تەقینەوەی نەخۆشخانەی ئەلئەھلی عەرەبی تێدایە. |