تەقینەوەکانی دیمەشق ئایاری ٢٠١٢

تەقینەوەکانی ئایاری ٢٠١٢ی دیمەشق یان تەقینەوەکانی ١٠ی ئایاری ٢٠١٢ لە دیمەشق زنجیرەیەک تەقینەوەی ئۆتۆمبێلە لە دەرەوەی بارەگای ھەواڵگری سەربازی لە دیمەشقی پایتەختی دەوڵەتی سووریا. بەپێی بەدواداچوونەکانی حکوومەت؛ ئەنجامدەرانی تەقینەوەکە زیاتر لە ھەزار کیلۆگرام تەقەمەنییان بەکارھێناوە، بووە ھۆی ڕووخانی ڕووی ١٠ نھۆمی ئەم بینا حکوومییە و ٥٥ کەس کوژران و نزیکەی ٤٠٠ کەسیش بریندار بوون. ئەو ھێرشە خوێناویترین ھێرش بوو لە دوای سەھەڵدانی شەڕی ناوخۆی سووریاوە ، بەڵام بڵێسەی شەڕ بە خێرایی زیاتر بوو و ڕووداوی دیکە ڕوویان دا کە زۆر لەوە زیاتر بوون.

تەقینەوەکانی دیمەشق ئایاری ٢٠١٢
جێدیمەشق
پۆتانی شوێن٣٣°٣٠′٤٤″N ٣٦°١٧′٥٤″E
کاتی ڕوودان١٠ی ئایاری ٢٠١٢
Map

سەرچاوەکان

دەستکاری