کۆنفرانسەکانی تێد (بە ئینگلیزی: TED Conferences) یان تێد «تەکنۆلۆژیا، سەرگەرمی، دیزاین» (TED: Technology, Entertainment, Design) ڕێکخراوەیەکی میدیاییی ئەمریکییە کە کۆنفرانسی تایبەت بە گوتاردان ڕێک دەخات و لە ئینتەرنێت بەخۆڕایی بڵاویان دەکاتەوە لەژێر دروشمی «بیرۆکەکان شایانی بڵاوکردنەوەن». بیرۆکەی تێد لەلایەن ھاری مارکس دروست بوو و دواتر لەگەڵ ڕیچارد ساول وورمان لە شوباتی ١٩٨٤ تێدیان دامەزراند وەک کۆنفرانسێک. لەوەتەی ١٩٩٠ کۆنفرانسی ساڵانەیان ھەیە.

کۆنفرانسەکانی تێد
لقیپەیماننامە (کۆبوونەوە)
دامەزران٢٣ی شوباتی ١٩٨٤
دامەزرێنەرRichard Saul Wurman
دروشمideas worth spreading
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
خاوەنSapling Foundation
شوێنی بارەگاکاننیویۆرک
CuratorChris Anderson
ڕێکخەرTED
بەشداربووجوین شۆتوێڵ
کارپێکەرTED
وێبگەhttps://ted.com
وێبگەی فەرمیhttps://blog.ted.com/
بەستەری وەسفکراوhttps://ted.com/about/conferences
بەستەری گەرانhttps://www.ted.com/search?q=$1

لە سەرەتا بابەتەکانی کۆنفرانس لەسەر تەکنۆلۆژیا و دیزاین بوون. ئێستا ڕوانگەی فراوانتر بووە بەوەی گوتار لەسەر بابەتی زانستی، کولتووری، سیاسی، و ئەکادیمی لەخۆدەگرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری