تیپی مۆسیقای ھونەری ھەولێر
تیپی مۆسیقای ھونەری ھەولێر گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٧٠–١٩٧١ بە فەرمی لە ھەولێر دەستی بەکار کرد. ئەم تیپە لە پەرە پێدانی تیپی مۆسیقای دەرسیم دروست کرابوو کە بە بێ مۆڵەت چالاک بوو. گرووپەکە زۆر بەرھەمی کۆنی زیندوو کردەوە و گەلێک بەرھەمی تازەشی پێشکەش کرد. تیپی ھونەری ھەولێر بەشەکانی شانۆ و شێوەکاریشی لەخۆ دەگرت و بە یەکەمین تیپ پێناسە دەکرێ کە ھەموو ھونەرمەندانی ناوچەی لە دەور یەک کۆ کربۆوە. تا ساڵی ٨٧ ھەموو بەرھەمەکانی تیپ تەنیا دەنگ بوون و لەوساوە تەلەڤیزیۆنی ڕەنگی داندار و ٢١ بەرھەمیان بە شێوەی دەنگ و ڕەنگ تۆمار کرد. تیپ دوای چەن ساڵێک بەھۆی ناکۆکی ئەندامان و شەڕی ئێران و عێراق و جیا بوونەوەی ھەندێک لە ئەندامان بەھۆی پێوەست بوون بە شۆڕش، ئەسیر بوون یان چوون بۆ ھەندەران لێک ھەڵوەشاوە.
ئەندامان
دەستکاریدەستەی دامەزرێنەرانی تیپی مۆسیقای ھونەری کوردی:
ئەندامانی تیپ:
- قادر عەزیز
- فازڵ مکائیل
- جەماڵ عوسمان
- جەودەت شاکر
- نەشئەت حەمید
- عەدنان مەلا
- عەدنان ئەحمەد مەحموود
- موحسین حەسەن
- موحسین عەباس
- شەمسەدین عومەر
- زیا قەساب
- جەودەت ھاشم
- یووسف باکووری
- سەردار ئەحمەد[٤]
- تەڵعەت عاڕف
- نەزار گیتار
- جەرجیس عیزەدین
- کەماڵ حەمەدەمین
- نورەدین تاقی
- یەحیا مەرجان
- جان تۆماس
- ڕزگار خۆشناو
- جۆرج
- سیروان سەید ئەحمەد
- وریا ئەحمەد
- حەمید مەجید
- فوئاد محەممەد فەقێ
- ڕەنجبەر خۆشناو
- شەریف جەرجیس
- شێرزاد عوزەیری
- سەید ئەحمەد بەرزنجی
- جەلیل خەلیل
- مونعیم مەزھەر
- دوکتور ڕەوەند
بەشێک لە گۆرانیبێژەکان:
بەرھەمەکان
دەستکاریبەشێک لە بەرھەمەکانی تیپ:
- بلوێری شوان
- کەژاڵ
- پەرێشانم
- حەزم لێکردووی
- بۆ دەڕۆی ئەی نازەنینم
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ باکووری و جەمال ھیدایەت ئەو دوو ھونەرمەندەی کۆڵەکەی ھونەری ھەولێرن، کوردستانی نوێ، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاو کراوەتەوە.
- ^ تەحسین تەھا، خاک تیڤی، ٢٩ی ئایاری ٢٠١٨ بڵاو کراوەتەوە.
- ^ ھونەرمەندی نەمر واحید مەرجان[بەستەری مردوو]، ٩ی شوباتی ٢٠١٦ بڵاو کراوەتەوە.
- ^ تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە، کوردیپێدیا