تیپی مۆسیقای شنروێ گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە لە ٢٦ی نیسانی ١٩٧٣ بە ئامانجی پەرەی ھونەر و مۆسیقا و دەوڵەمەندکردنی فۆلکلۆری کوردی لە ھەڵەبجە دامەزرا. ئەم تیپە یەکەمین تیپی مۆسیقای ئەم شارە لە ئەژمار دێ. لە ١٤ی تەممووزی ١٩٧٣ چالاکی گرووپەکە دەست پێ دەکات و لەگەڵ تیپی شانۆی ھەڵەبجە دەردەکەوێت و بۆ ماوەی پێنج شەو، حەوت گۆرانی پێشکەش دەکا، ئەم ئاھەنگە لە ناوچەکانی خورماڵ و پێنجوێن و تەوێڵەیش ئاراستە دەکرێ. لە ساڵی ١٩٧٤ ڕا ئافرەتان بە شێوەی کۆرس یان گۆرانیبێژ ڕۆلێکی بەرچاویان لەو تیپەدا ھەبووە.[١] بۆ ماوەیەک گرووپ لە کار کردن دەوەستێ و ھەندێک لە ئەندامان لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی بەردەوام دەبنەوە.

ئەندامەکان دەستکاری

دەستەی دامەزرێنەران:

  1. ئازاد ساڵح
  2. ئومید نووری
  3. مستەفا کەماڵ

بەشێک لە ئەندامان:

  1. حیکمەت تۆفیق
  2. ھەڵکەوت محەممەد
  3. عەزیز حەمە کەریم
  4. فواد محەممەد
  5. عەزیز بابان
  6. شازاد نەقشبەندی

بەشێک کۆرسەکان:

  1. بەختیار محەممەد مەحموود
  2. ئیبراھیم شێخ ساحب
  3. کامەران کەماڵ خەفاف
  4. واحید مەلا ئەحمەد
  5. سەرکەوت ئەحمەد مەحموود

بەشێک لە گۆرانیبێژان:

  1. ھوشیار حەمەفەرەج[٢]
  2. محەممەد ئیبراھمیم عەبدول (حەمە قوتو)
  3. ئازاد کەریم (ئازادە ڕەش)[٣]
  4. سیروان عەلی
  5. نجم محەممەد

بەرھەمەکان دەستکاری

ھەندێک لە بەرھەمەکانی تیپی مۆسیقای شنروێ:

  1. شیرین و کابان
  2. شیرین گیان
  3. کاڵێ
  4. کۆچ
  5. دێوانە

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ویدا نەسرەدین: ھونەری من ھەڵقوڵاوی زامە قوڵەکانی ھەڵەبجەیە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، زاری کرمانجی.
  2. ^ ھۆشیار ئەلبومە نوێیەکەی بڵاو دەکاتەوە، ماڵپەڕی خەندان، ١٩ی نیسانی ٢٠١٧ بڵاو کراوەتەوە.
  3. ^ ئازادە ڕەش: بەھۆی بۆچوونی سیاسیمەوە کلیپەکانم پەخش ناکرێت ٤ی تەممووزی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ڕێگای کوردستان، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٥ بڵاو کراوەتەوە.