تیپی مۆسیقای ئاوارە

تیپی مۆسیقای ئاوارە گرووپێکی ھونەریی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٨٢ لە ئەمستەردامی ھۆڵەند بە سەرپەرشتیی نامدار قەرەداغی و سالار قەرەداغی دامەزرا. ئەم تیپە لە ناساندنی کلتوور و ناسنامەی کورد لە ڕێگەی جل و بەرگ و ھەڵپەڕکێ و مۆسیقای کوردی چالاکییەکی بەرفراوانی ھەبوو. ساڵی ١٩٨٣ کاسێتێکی ھونەری و نیشتمانیی پێشکەش کرد، ھەر ھەمان ساڵ لە یادی کۆماری کوردستان ئاھەنگێکی بەڕێوە برد، دوای ماوەیەک لەگەڵ گرووپی ھۆڵەندیی (ز. ئێکس) بەرھەمێکی ھاوبەشی بڵاو کردەوە، لە زۆربەی فێستیڤاڵە جیھانییەکان بەشدار بوو و ھەروەھا توانیی چالاکیی شەوانی کوردی ساز بکا و لە ڕادیۆ و تەلەڤیزۆنەکانی وڵاتی ھۆڵەند دەربکەوێ.

ئەندامان دەستکاری

بەشێک لە ئەندامانی تیپی مۆسیقای ئاوارە:

  1. شۆڕش قەرەداغی
  2. کاروان قەرەداغی
  3. کارزان قەرەداغی[١]
  4. شۆڕش عومەر
  5. سالار سەلمان
  6. جۆرج عاشوتی

بەرھەمەکان دەستکاری

ھەندێک لە بەرھەمەکان:

  1. کوردایەتی
  2. یەکێتی
  3. داستانی شەھیدێک
  4. زۆران
  5. کاکی برا ھۆ خوشکی کورد
  6. ھەر دێینەوە
  7. ھیوا سەرکەوتنمانە

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ کارزان قادر قەرەداغی، کوردیپێدیا، ھاوڕێ باخەوان، ١٢ی تشرینی دووەم بڵاو کراواتەوە.