تیمۆسی جۆنز دووەمی (لەدایکبووی ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٨١) توندڕەوێکی مەسیحی ئەمریکییە و هەر پێنج منداڵەکەی کە بریتین لە مێرا، ئیلیا، ناهتان، گابرێل و ئەبیگایل، لە ماڵەکەی خۆیان لە کارۆلینای باشوور کوشتووە.

ژیان دەستکاری

تیمۆسی جۆنزی دووەم لە ساڵی 1981 لە دایک بووە، لە دایک و باوکی ناویان تیمۆسی جۆنز یەکەم و سیندی جۆنز بووە، کە تەمەنی 16 ساڵ بووە کاتێک دووگیان بووە.  هەرچەندە دایکی هەرگیز بە فەرمی دەستنیشان نەکراوە، بەڵام پێدەچێت نەخۆشییەکی دەروونی هەبووبێت.[١] کاتێک تیمۆسی دووەم تەمەنی یەک ساڵ و نیو بوو، دایک و باوکی جیابوونەوە و باوکی ژنێکی دیکەی هێنا.[٢] منداڵییەکەی ڕێکوپێک بوو.  لە ساڵی ٢٠٠١ تیمۆسی جۆنز دووەم لە ویلایەتی ئیلینۆی بە تۆمەتی هەڵگرتنی مادەی کۆکاین و ساختەکاری و دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکرا. سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام دوای دوو ساڵ لە ساڵی ٢٠٠٣ ئازادکرا.[٣]

تیمۆسی جۆنز دووەم لە شیکاگۆ چاوی بە ئەمبر کایزەر کەوت کە دانیشتووی ویلایەتی پێنسیلڤانیا بوو. لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٤ تیمۆسی دووەمی تەمەن ٢٢ ساڵ لەگەڵ ئەمبر تەمەن ١٨ ساڵ هاوسەرگیری کرد.  ئەمبر پێنج منداڵی لەدایک بووە: مێرا کە لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لەدایک بووە، ئیلیا و ناهتان لە ویلایەتی میسیسیپی لەدایک بووە و گابرێل و ئەبیگایل لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور لەدایک بووە.[٤] تیمۆسی دووەم دوای هاوسەرگیری و منداڵبوون بڕیاریدا ژیانی خۆی بگۆڕێت و ببێتە کەسێکی باشتر.  لە ساڵی ٢٠١١ لە زانکۆی ویلایەتی میسیسیپی دەرچووە و بڕوانامەی ئەندازیاری کۆمپیوتەری بەدەستهێناوە.  بۆ کارکردن ڕووی لە کارۆلینای باشوور کردووە، چونکە کارێکی دۆزیوەتەوە، هەروەها دەستیکردووە بە داهاتی ٧١ هەزار دۆلار لە ساڵێکدا.[١][٣] ئەمبر هەمیشە لەگەڵ منداڵەکان لە ماڵەوە دەمایەوە.  ئەمبر ڕوونی کردەوە کە تیمۆسی دووەم کەسێکی توندڕەوی مەسیحی بووە و بەهۆی ئایینەکەیەوە ڕقی لە ژنان بووە، تیمۆسی دووەم پێیوابووە کە "ژن تەنها دەبینرێت و نابیسترێت، تەنها مەبەستیان منداڵبوونە".  تەنانەت ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمۆسی دووەم دەیەوێت کێڵگەیەکی پڕ لە منداڵ بەخێو بکات.[٤]

ئەمبر و تیمۆسی دووەم لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٣ جیابوونەوە.  تیمۆسی دووەم بە فەرمانی دادگا سەرپەرشتی منداڵەکانی پێدرا، لەکاتێکدا ئەمبر تەنها ڕێگەی پێدەدرا هەفتەی ٢ ڕۆژ سەردانیان بکات، هەروەها کاتێک هاوسەرەکەی سەرپەرشتی دەکرد.[٥] تیمۆسی دووەم و منداڵەکان چوونە ماڵێکی تر.  تیمۆسی دووەم ڕێگەی بە ئەمبر دا هەموو شەوێک بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ منداڵەکان بکات.  ڕۆژانی یەکشەممە تیمۆسی دووەم فەرمانی بە منداڵەکانی دەکرد کە هەمیشە بەشداری بۆنە نوێژی مەسیحییەکان بکەن و ئەگەر بەشداری نەکەن ئەوا سزا دەدرێن.[٤]

تیمۆسی دووەم دووجار لەلایەن FBI لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان، بەڵام لێکۆڵەران هیچ بەڵگەیەکیان نەدۆزیەوە، بۆیە ڕێگەیان پێدا بڕوات.[٥]

کوشتنەکان دەستکاری

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ئابی ٢٠١٤ تیمۆسی دووەم چووە بۆ ئەوەی سێ منداڵە گەورەکەی (مێرا، ئیلیا و ناهتان) لە قوتابخانە وەربگرێت. پاشان چووە بۆ ئەوەی دوو منداڵە بچووکەکەی بە ناوەکانی گابرێل و ئەبیگایل لە قوتابخانەیەکی نەمامگە لە نزیکەوە وەربگرێت.[٦] تیمۆسی دووەم دانی بەوەدانا کە، دواتر، توڕە بووە دوای ئەوەی ناهتان پڵاگێکی کارەبای شکاندووە. ناچاری کرد وەرزشی جەستەیی بکات تا ئیتر بەرگەی نەگرت، بۆ ئەوەی منداڵەکە پێی بڵێت چی بەسەر پڵاگەکەی کارەباوە هاتووە. لە پشکنینی جەستەی ناهتان دەریخستووە کە بەهۆی خنکانەوە مردووە. تیمۆسی ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو منداڵە بچووکەکەی بە پشتێن خنکاندووە و ئیدیعای کردووە ملیان زۆر بچووکە بۆ ئەوەی دەستەکانی بخنکێن.[٧]

لە ٣ی ئەیلولدا تیمۆسی چووە دوکانێک و چەند کەلوپەلێکی کڕی کە بەکاریان دەهێنا بۆ بڕینی جەستەی منداڵەکانی، لەوانە سندوقی پلاستیکی گەورە و چەقۆی تیژ و ترشی موریاتیک.[٨] منداڵەکانی ڕۆژانی هەینی و دووشەممە و سێشەممە لە قوتابخانە ئامادەنەبوون.[٩] هەروەها لە ٣ی ئەیلولدا ئەمبر پەیوەندی بە پۆلیسەوە کرد بۆ ئەوەی ئاگاداریان بکاتەوە کە تیمۆسی لەگەڵ منداڵەکاندا بەشداری سەردانێکی پلان بۆ داڕێژراوی بۆ چێشتخانەیەکی نزیک نەکردووە.  پۆلیس هۆشداری گشتی نەدا، چونکە تیمۆسی دووەم وەک دایک و باوکیان ناوی هاتووە.[١٠]

دەستگیرکردن دەستکاری

تەرمی پێنج منداڵەکەی تیمۆسی لەناو زبڵ و خاشاکێکی ڕەشدا لەسەر ڕێگایەکی خاکی لە ویلایەتی ئەلاباما دۆزرایەوە.[١١] تیمۆسی لەلایەن پۆلیسەوە لە بازگەی پشکنینەکەدا گەڕان و بەڵگەی کوشتنەکان دۆزرایەوە.[١٢] دوای چەند ڕۆژێک تیمۆسی بە بریکارەکانی FBI ی ڕاگەیاند کە تەرمی منداڵەکانی لە کوێ فڕێداوە.  دواتر لە دادگادا ئاشکرا بوو کە تیمۆسی لە سەرەتادا پلانی هەبووە تەرمەکان لە نزیک سنووری ئەمریکا و مەکسیک فڕێ بدات. ڕوون نییە بۆچی جۆنز لەبری ئەوە لە ئەلاباما وەستا.[١٣]

لە دادگادا تیمۆسی ئاماژەی بەوەدا کە تەنها پلانی کوشتنی نەهتانی داناوە، بەڵام ٤ منداڵەکەی دیکەی کوشتووە، چونکە نەیویستووە شایەتحاڵەکان لە ژیاندا بمێننەوە.  دوای دەستگیرکردنی، پۆلیس کتێبی پیرۆز مەسیحییەکەی دۆزیەوە، کە کرایەوە بۆ لاپەڕەیەک کە نووسرابوو سزای جەستەیی یەکێکە لە یاساکانی ئایینی مەسیحی. وتی کە مەسیحیەت تەنها شتێکە کە گرنگی پێدەدات و گرنگی بە سزای زیندانیکردنی نادات.[١٤]

تیمۆسی بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە نەخۆشی دەروونی هەیە بۆ ئەوەی لە زیندان دوور بکەوێتەوە، بەڵام پسپۆڕێکی دەروونناس کە قسەی لەگەڵ تیمۆسی کردووە، دەڵێت تیمۆسی بە تەواوی عەقڵیەتی و بڕیارێکی هۆشیارانەی داوە بۆ کوشتنی منداڵەکانی.[١٥][١٦]

لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩، تیمۆسی جۆنز دووەم بە تاوانی هەر پێنج کوشتنەکەیدا سزا درا.[١٧] لە ١٣ی حوزەیران دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی دەرکرد.[١٨][١٩] لە ئێستادا لە زینداندایە و چاوەڕێی لەسێدارەدانی دەکات.[٢٠]

هەروەها ببینن دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Blinder, Alan. "A Fractured Life, a Failed Marriage and 5 Small Bodies in Alabama". New York Times. Retrieved July 9, 2022.
  2. ^ Ardis, Susan. "'He never should've had children:' Dad of SC man charged with killing his kids testifies". WLTX. Retrieved July 17, 2022.
  3. ^ ئ ا "Timeline of Jones family before deaths of 5 children". WYFF4.
  4. ^ ئ ا ب Ardis, Susan. "'My babies should be alive:' Mom of 5 SC children who were killed testifies". WLTX. Retrieved July 9, 2022.
  5. ^ ئ ا "Timothy Ray Jones Was Probed Twice for Abuse Before Murder of Kids". NBC News. Retrieved July 9, 2022.
  6. ^ Ardis, Susan. "Teachers haunted by murders of their students by Timothy Jones Jr". WLTX. Retrieved July 9, 2022.
  7. ^ Monk, John. "SC prison guard: Timothy Ray Jones killed his daughter after she saw him killing his son". GreenvilleNews. Associated Press. Retrieved July 16, 2022.
  8. ^ "Testimony of Stacy Jones". sc.gov. State of South Carolina. Retrieved July 17, 2022.
  9. ^ "Timeline of Jones family before deaths of 5 children". WYFF4.
  10. ^ Blinder, Alan. "A Fractured Life, a Failed Marriage and 5 Small Bodies in Alabama". New York Times. Retrieved July 9, 2022.
  11. ^ Blinder, Alan. "A Fractured Life, a Failed Marriage and 5 Small Bodies in Alabama". New York Times. Retrieved July 9, 2022.
  12. ^ "Timothy Ray Jones Was Probed Twice for Abuse Before Murder of Kids". NBC News. Retrieved July 9, 2022.
  13. ^ Tim, Scott. "Court-appointed psychiatrist says Timothy Jones Jr. does not have schizophrenia". abccolumbia. Retrieved July 16, 2022.
  14. ^ Monk, John. "SC prison guard: Timothy Ray Jones killed his daughter after she saw him killing his son". GreenvilleNews. Associated Press. Retrieved July 16, 2022.
  15. ^ Susan, Ardis. "SC father 'made a conscious decision' to kill his children, psychologist says". WLTX. Retrieved July 17, 2022.
  16. ^ Collins, Jeffery. "Doctor says dad who killed kids is insane, defense rests". Associated Press. Retrieved July 17, 2022.
  17. ^ "Reading of the Jury Verdict". sc.gov. State of South Carolina. Retrieved July 17, 2022.
  18. ^ "Reading of the Death Penalty Verdict". sc.gov. State of South Carolina. Retrieved July 17, 2022.
  19. ^ "Tim Jones: US dad to be executed for murder of five children". BBC. British Broadcasting Corporation. Retrieved July 17, 2022.
  20. ^ "Death Row List" (PDF). sc.gov. South Carolina Department of Corrections. Retrieved July 17, 2022. ٦ی نیسانی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.