تۆنی واتسن، پیشەگەرانە ناسراو بە تۆنس ئانس ئای، گۆرانیبێژ و گۆرانینووسی ئوسترالییە.[١]

تۆنس ئاند ئای
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونتۆنی واتسن
ھەروەھا ناسراوە بە
  • تۆنس
  • تۆنا
لەدایکبووینیمچەدوورگەی مۆرنینگتن، ئوسترالیا
بنەچەچیای مارسا، ڤیکتۆریا، ئوسترالیا
چەشنەکان
پیشە(کان)
  • گۆرانیبێژ
  • گۆرانینووس
ئامێرەکاندەنگی
ساڵانی چالاکبوون٢٠١٧-ئێستا
کۆمپانیاکان
وێبگەwww.tonesandi.com

ئەو یەکەم تاکەگۆرانی بەناوی «جۆنی ڕەن ئەوەی» (جۆنی ھەڵبێ)، لە ١ی ئازاری ٢٠١٩ بڵاوکردەوە. تاکەگۆرانی دوای تۆنس ڕەن ئەوەی تاکەگۆرانیی «دانس مۆنکی» (مەیموونی سەما) لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٩ بڵاوکردەوە کە لە خشتە مۆسیقییەکانی زیاتر لە ٣٠ وڵات گەییشتە ژمارە یەک.[٢]

لە ئوسترالیا، بەوەی بۆ ١٦ حەفتە لە پلەی یەکەم مایەوە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩، ئەو ژمارەی پێوانەیی شکاند لەوەی بەوەی بۆ زۆرترین کات پلەی یەکەمی ھێناوە لە خشتەی تاکەگۆرانییەکانی ئاریا لەلایەن ھەر ھونەرمەندێکەوە لەوەتەی درووستکردنی خشتەکە لە ١٩٨٣.[٣][٤] ھاوکات «دانس مۆنکی» ش ژمارەی پێوانەیی شکاندووە؛ لە ئوسترالیا لە سەردەمی دێرینی مۆسیقیی ڕۆک (١٩٥٥ - ئێستا) بەوەی بۆ ٢١ حەفتە پلەی ژمارە یەکی گرتووە.

تۆنس ئاند ئای یەکەم تۆماری درێژخایەنیان بە ناوی «دە کیدس ئار کەمینگ» (منداڵەکان دێن) لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٩ بڵاوکردەوە.[٥]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Tones and I». Raw Artists. لە ٦ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ «Tones And I – Dance Monkey». ultratop.be. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. ^ «Tones And I Breaks Singles Chart Record». Australian Recording Industry Association. ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. ^ «Tones And I breaks ARIA Charts Australian record». Australian Recording Industry Association. ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. ^ Gallagher, Allison (١٦ی تەممووزی ٢٠١٩). «Listen to a new song from Tones and I, 'Never Seen The Rain'». MusicFeeds. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.