تۆماس گەینسبرا (لەدایکبووی ١٤ی ئایاری ١٧٢٧ تا ٢ی ئابی ١٧٨٨) وێنەکێشێکی ئینگلیزی سەدەی ١٨یەم بوو لە کێشانی تابلۆ و وێنەی سروشت. لە سەدبێری، سافک، ئینگلتەرا لە دایکبووە. بچووکترین کوڕی جۆن گەینسبرایە. کە ١٣ ساڵان بوو باوکی سەرسام کرد کە چەن بە جوانی ئەیتوانی بە قەلەم وێنە بکێشێت. باوکی سەرسام بوو، و ھێشتی بچێت بۆ لەندەن بۆ ئەوەی لە ھونەر بخوێنێت لە ١٧٤٠. لە دەیەی ١٧٤٠ ھاوسەرگیری لەگەل مارگارێت بور کرد و دەستی بە کاری وێنەکێشان کرد زیاتر وێنەی سروشت. وە دوو کچی ھەبوو. لە ١٧٧٤ گاینسبرا لەگەڵ خێزانەکەی دەچن بۆ لەندەن[١] لە ١٧٨٠ وێنەی پاشا جۆرجی سێیەم دەکێشێت.

Self-portrait[بەستەری مردوو], painted 1759

مردنی لە لەندەن لە ٢ی ئابی ١٧٨٨ لە تەمەنی ٦١ ساڵی بەھۆی شێرپەنجەوە دەبێت.

لە کێشانی تابلۆکان ھەنێکجار فڵچەی بەکاردەھێنا لەسەر دارێک کە شەش پێ بەرز بوو،[٢][٣] ئەمەش نێوانێکی باشی پێدەدا لەنێوان بابەتەکەی و کەلوپەلەکان، و لە ئاستێکی گوونجاوی وێنەکێشان بۆی ڕێک دەکەوت.[٤]

پێشانگا

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Plaque #2 - Open Plaques». openplaques.org. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  2. ^ Cox، Michael (1997). Awful Art. Scholastic Children's Books. ISBN 0-590-19262-0.
  3. ^ Hugh Chisholm، ed. (1910). The Encyclopædia Britannica. The Encyclopædia Britannica: A Dictionary of Arts, Sciences, Literature and General Information. Vol. 11. Encyclopædia Britannica. p. 389. Archive.org Page 389, second column, about 1/4 through the text.
  4. ^ «LRB · Peter Campbell · At Tate Britain». lrb.co.uk. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری