توندیەتی
لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە بەسەرداچوونەوەی ڕێزمان، ڕێنووس، یان شێواز بێت.فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) ( |
توندیەتی (بە ئینگلیزی: Stiffness) بریتییە لە بڕی بەرگری تەنێک (وەک سپرینگ) لە بەرامبەر گۆڕینی شێوەکەی بە ھۆی ھێزێکی دەرەکی.[١]
لە لایەکیتر، ھەرچەند ماددە نەرمتر بێت ئەوەندە توندیەتی کەمترە.[٢] ئەم ھێندە پێویستە جیا بکرێتەوە لە ھەریەک لە تایبەتمەندیەکانی تر وەک: ڕەقیەتی، قایمی، نەرمیەتی و لاستیکی.
ھەژمارکردن
دەستکاریتوندیەتی (k) تەنێک بریتییە لە پێوانە کردنی ئەمە کە چەندە تەنێک ڕێ بە گۆڕینی شێوەکەی دەدات. بۆ تەنێک کە لە یەک تەوەرەدا لێکدەکشێنرێت یا دەپەستێنرێت، توندیەتی بە شێوەی خوارەوە حساب دەکرێت:
لێرەدا:
- F بریتییە لە ھێز
- بریتییە لە بڕی درێژبوون یا وێکھاتنەوە.
یەکەی ئەم ھێندە فیزیاییە بریتییە لە (N/m) بە پێی سیستەمی نێودەوڵەتی یەکە. لە بریتانیا و ئەمریکا ئەم یەکەیە بریتییە لە پاوەند لە سەر ئینچ.
توندیەتی خولاو
دەستکاریتوندیەتی خولاوی تەنێک لە ڕێی ئەم ھاوکێشەیەی خوارەوە دەبینرێتەوە:
لێرەدا:
- M بیتیە لە زەبر
- θ بریتییە لە گۆشەی خولانەوە.
یەکەی توندیەتی خولاو بریتییە لە نیوتن-مەتر لەسەر ڕادیەن (newton-metres per radian).
پەیوەندی نێوان توندیەتی و لاستیکی
دەستکاریڕێژەی جیڕی بریتی نیە لە توندیەتی. ڕێژەی جیڕی پەیوەندی بە پێکھاتەی ماددەوە ھەیە و بە دابەش بوونی ماددەکە بڕەکە بە نەگۆڕی دەمێنێتەوە. لەکاتێکدا کە توندیەتی پەیوەندی بە شێوە و پەیکەری ماددەکەوە ھەیە و گەر ماددەکە دووپارچە بکرێت بڕەکە گۆڕانکاری بەسەردادێت.
پەیوەندی نێوان ھەردوو ھێندە فیزیاییەکان لە ھاوکێشەی کورتکراوەتەوە:
لێرەدا:
- E بریتییە لە ھاوکۆلکەی جیڕی (ھاوکۆلکەی یۆنگ)،
- A بریتییە لە ڕوبەری پانەبڕگە،
- L بریتییە لە درێژی نمونەکە.
بە ھەمان شێوە توندیەتی خولاو (کە ھێندێکی بێ یەکەیە) بە شێوەی خوارەوەیە:
لێرەدا:
- G بریتییە لە ھاوکۆلکەی ڕەقیەتی (rigidity modulus)
- J بریتییە لە نەگۆڕی خولاو (torsion constant)
بەکارھێنان
دەستکاریتوندیەتی یەکێکە لە ھێندە ھەرە گرنگەکانی بواری ئەندازیاری کە پێویستە لەبەرچاو بگیرێت.
ھەروەھا لە بواری زیندەوەرزانی پێست دا بەکار دێت.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Baumgart F. (2000). «Stiffness--an unknown world of mechanical science?». Injury. 31. Elsevier: 14–84. doi:10.1016/S0020-1383(00)80040-6.
"Stiffness" = "Load" divided by "Deformation"
- ^ Martin Wenham (2001)، «Stiffness and flexibility»، 200 science investigations for young students، p. 126، ISBN 978-0-7619-6349-3
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە توندیەتی تێدایە. |