توانای دابەشبوون[١] جۆرێک پەیوەندیی بیرکارییە لە نێوان دوو ژمارەی تەواو، بە ژمارەیەک دەوترێت توانای دابەشبوونی ھەیە، بەسەر ژمارەیەکی تردا، کاتێک ئەنجامی دابەشکردنەکە ژمارەیەکی سروشتی بێت و ماوەکەی سیفر بێت، بۆ نموونە ٨ توانای دابەشبوونی ھەیە بەسەر ٤دا. توانای دابەشبوونی ھەندێک ژمارە ڕێسای ھەیە، بۆ نموونە ئەگەر ژمارەیەک سەرجەمی ڕەنووسەکانی لە چەندجارانی ٩ بێت ئەوا توانای دابەشبوونی دەبێت بەسەر ٩دا.

  • ژمارەیەک توانای دابەشبوونی ھەیە بەسەر ٢دا، ئەگەر ڕەنووسی یەکانی جووت بێت.
  • ژمارەیەک توانای دابەشبوونی ھەیە بەسەر ٣دا، ئەگەر سەرجەمی ڕەنووسەکانی توانای دابەشبوونی ھەبێت بەسەر ٣دا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بیرکاری بۆ ھەمووان کتێبی قوتابی پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی- بەرگی دووەم چاپی ھەشتەم