ترینیتی سکۆتس
ترینیتی ستۆکس (بە ئینگلیزی: Trinitee Stokes؛ لەدایکبووی ١٢ی نیسانی ٢٠٠٦) خانمەئەکتەرێکی ئەمریکییە کە زیاتر بە ڕۆڵگێرانی گێرت یۆڕکس لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ڕەنەوەیسی ھولو ناسرا.
ترینیتی ستۆکس | |
---|---|
لەدایکبوون | میسیسپی، جاکسۆن، ئەمریکا | ١٢ی نیسانی ٢٠٠٦
پیشە |
|
چالاکبوون | چالاک لە ٢٠١٣ |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان |
|
ئامێرەکان |
|
وێبگە | thetrinitee |
ژیانی سەرەتایی و خوێندن دەستکاری
ستۆکس لە شاری جاکسۆن لە ویلایەتی میسیسیپی لەدایک بووە و کچی تارۆنتا و کیا ستۆکس بووە.[١] ئێستا لە کۆلێژی ئیمێرسۆن لە بۆستن دەخوێنێت.
پیشە دەستکاری
ڕۆڵگێڕان دەستکاری
ستۆکس لە تەمەنی سێ ساڵییەوە دەستی بە کاری نواندن کردووە لە شانۆ ناوخۆیییەکان.[٢] لەو کاتەوە لە چەندین ڕیکلامی براندە نیشتمانییە سەرەکییەکان بەشداری کردووە، لەوانە کیلۆگز،[٣] کاریر[٤] و ماکدۆناڵدز.[٥] یەکەم ڕۆڵی سەرەکی لە بواری نواندندا لە فیلمی درێژی فریودانی چارەنووس بوو لە ساڵی ٢٠١٤.[٦][٧] لە ساڵی ٢٠١٥ لە فیلمی کەناڵی دیزنی کەیسی لە ژێرەوە وەک جودی کوپەر.[٨] لە فیلمی کەیسی لە ژێرەوە بۆ یەکەمجار لە کەناڵی دیزنی لە ١٨ی شوباتی ٢٠١٥ نمایشکرا،[٩] و بۆ وەرزی سێیەم لە تشرینی دووەمی ٢٠١٦ نوێکرایەوە.[١٠] لە ساڵی ٢٠١٧ وەک لۆرا لە بەرنامەی تیڤی لاند لە بەشی مامۆستاکان وەک میوان دەرکەوت.
دەنگی فیلم دەستکاری
ستۆکس بەژداریکرد بە دەنگی بۆ بووکە شووشەی شازادە تیانا لە فیلمی دیزنی شازادە و بۆقەکە.[١١] ھەروەھا ڕۆڵی ئەستێرەی ھەبووە لە بەرنامەی دکتۆر مەکستافینزی دیزنی جونیۆر.[١٢]
دیزاینەری دەستکاری
لە ساڵی ٢٠١٣ میوانداری ئەڵقەیەکی فیلمی دیکۆمێنتاریی تەلەڤیزیۆنی کرد بە ناوی پڕۆژەی منداڵانی دیزاینەر و پەردەی لەسەر دیزاینەکانی ترینیتی لادا.[١٣] لەم کۆمەڵەیەدا جلوبەرگێکی تێدایە کە ئامانج لێی کچانی دوانەبوو. زۆرجار لە دەرکەوتنەکانی فەرشی سووردا دەبینرێت کە دیزاینەکانی خۆی پیشان دەکات.[١٤][١٥] لە ساڵی ٢٠١٦دا، نوێترین کۆمەڵەی خۆی لە فەشن فێست لایف لە شاری لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا نمایشکرد.[١٦]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Jackson's own Trinitee Stokes on Tweens tour to Miss". The Clarion Ledger (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-03-09.
- ^ "bigcitykidsmagazine". bigcitykidsmagazine. Retrieved 2017-03-09. ١٢ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "EGGO Waffles TV Commercial, 'EGGO Rule No. 27: Ba-Bam'". iSpot.tv (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-03-09.
- ^ "Carrier Corporation TV Commercial, 'Comfort Specifics'". iSpot.tv (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-03-09.
- ^ "McDonald's Happy Meal TV Commercial, 'Teenie Beanie Boo's'". iSpot.tv (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-03-09.
- ^ "Tempting Fate – Movie | Moviefone". AOL Moviefone (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-03-09.
- ^ "Tempting Fate". Dallas Observer. Retrieved 2017-03-09. ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "TRINITEE STOKES LANDS THE ROLE OF JUDY IN K.C. UNDERCOVER". BCK Online. 2014-10-16. Retrieved 2017-03-09.
- ^ Wagmeister, Elizabeth (2016-11-01). "Zendaya's Disney Channel Show 'K.C. Undercover' Renewed for Season 3 (EXCLUSIVE)". Variety (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-03-09.
- ^ "Trinitee Stokes Is Guest Starring on 'Austin and Ally' for Monstober Programming". M Magazine (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-03-09.
- ^ "bigcitykidsmagazine". bigcitykidsmagazine. Retrieved 2017-03-09. ١٢ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Crooks, Amy. "Photo: Trinitee Stokes Recording For "Doc McStuffins" January 4, 2016". Dis411. Retrieved 2017-03-09. ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Trinitee Stokes Designs Her Own Dress for the Red Carpet" (بە ئینگلیزی). Archived from the original on March 12, 2017. Retrieved 2017-03-09. ١٢ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Win an Outfit Custom-Designed for You By 'K.C. Undercover' Actress Trinitee Stokes" (بە ئینگلیزی). Archived from the original on March 13, 2016. Retrieved 2017-03-09. ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Is Trinitee Stokes Going to Be Selling Her Own Clothing Line?" (بە ئینگلیزی). Archived from the original on March 12, 2017. Retrieved 2017-03-09. ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Fashion Fest Live Presents Circus Mode Couture at SAVANT Studios". UpOut. Retrieved 2017-03-09.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ترینیتی سکۆتس تێدایە. |