تایرێڵ مالاسیا (لە دایکبووی ١٧ ئابی ١٩٩٩)یاریزانێکی پیشەگەری ھۆڵەندییە کە وەک بەریگکاری لای چەپ یاری دەکات بۆ یانەی پرێمییەر لیگ مانچێستەر یونایتد و ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ھۆڵەندا.

تایرێڵ مالاسیا
ئەزموونی گەنجی
2008–2017 فاینۆرد
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
2017–2022 فاینۆرد 98 (4)
2022– مانچێستەر یونایتد 0 (0)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
2014–2015 ھۆڵەندا خوار ١٦ ساڵ 8 (0)
2015–2016 ھۆڵەندا خوار ١٧ ساڵ 14 (0)
2016 ھۆڵەندا خوار ١٨ ساڵ 2 (0)
2018 ھۆڵەندا خوار ٢٠ ساڵ 3 (0)
2019–2021 ھۆڵەندا خوار ٢١ ساڵ 7 (0)
2021– ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ھۆڵەندا 5 (0)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of 16:12, 5 July 2022 (UTC).

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of 14 June 2022

لە ڕووەتەردام لەدایک بووە لە دایک و باوکێکی کواراچاوی و سوورینامی، مالاسیا چووە سیستەمی لاوانی فاینۆردی ھۆڵەندی لە تەمەنی نۆ ساڵیدا. یەکەم یاری پیشەگەری کرد لە یانەکە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٧، و جامی ھۆڵەندی بردەوە لە ٢٠١٨. لە ساڵی ٢٠٢٢ لە باشترین تیمی وەرزەکەدا بوو لە پاڵەوانێتی خولی کۆنفڕانسی ئەورووپا، لە دوای ئەوەی مەدالیای بەدەست ھێنا بە مەبەستی دووەم بوون لە پاڵەوانێتییەکە. دواتر لە ساڵەکەدا، پەیوەندی کرد بە یانەی مانجێستەر یونایتدەوە.

مالاسیا لاوێکی نێودەوڵەتی بوو بۆ ھۆڵەندا لە تیمەکانی ژێر-١٦ ساڵ و ژێر-٢١ ساڵ، پێش ئەوەی یەکەم یاری نێودەوڵەتی بۆ ھەڵبژاردەکەی ئەنجام بدات لە دژی مۆنتیگرۆ لە ئەیلولی ٢٠٢١.

یاریکردنی یانە دەستکاری

فاینۆرد دەستکاری

مالاسیا لە ڕووەتەردام لەدایک بووە، و دواتر بەشدار بوو لە ئەکادیمیای لاوانی فاینۆرد لە تەمەنی نۆ ساڵیدا لە ٢٠٠٨.[١] دواتر یەکەم گرێبەستی پیشەگەری کرد لەگەڵیاندا لە ٢ کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥.[٢] یەکەم یاری پیشەگەری کە بەشدار بوو تێیدا کردی بۆ فاینۆرد لە بردنەوەی ٢–١ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە دژی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لە ڕێکەوتی ٦ کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧، کە تێیدا بەشداری تەواوی یارییەکەی کرد و ٩٠ خولەک یاری کرد.[٣] مالاسیا یەکەم یاری خۆی لە خولی ھۆڵەندی پلە یەک (ئینگلیزی: Eredivisie) بۆ فاینۆرد لە یارییەکدا کە بە بەرامبەر بوون کۆتایی ھات ١–١ لە دژی یانەی ھێرێنڤین لە ڕێکەوتی ١٣ کانوونی یەکەمی ٢٠١٧.[٤] لە یاری کۆتایی جامی ھۆڵەندا ٢٠١٨ لەسەر کورسی یەدەگ بوو بەڵام بەشداری یارییەکەی نەکرد، کە تێیدا یانەی فاینۆرد توانی بە ئەنجامی ٣–٠ لە یانەی ئەی زێت ئەلکمار بباتەوە.[٥] لە ٢٥ مایسی ٢٠٢٢، بە شێوەی سەرەکی بەشداری کرد لە یاری کۆتایی خولی کۆنفڕانسی ئەورووپا کە یەکەم ساڵ بوو خولەکە ئەنجام بدرێت و لە بەرامبەر ڕۆما دۆڕا ١–٠ و یارییەکە لە شاری ئەلبانیا کرا.[٦] دواتر یەکێک بوو لەو پێنج یاریزانەی فاینۆرد کە ھەڵبژێردران لە باشترین پێکھاتەی وەرزەکە تایبەت بە کۆنفڕانس لیگی ئەورووپا.[٧]

مانچێستەر یونایتد دەستکاری

لە ٥ حوزەیرانی ٢٠٢٢، مالاسیا گرێبەستێکی بۆ ماوەی ٤ ساڵ واژوو کرد لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی کرد، لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوە بۆ ساڵێکی زیاتر،[٨] مانچێستەر یونایتد بڕی سەرەتایی ١٥€ ملیۆن یۆرۆ (واتە ١٣£ ملیۆن پاوەند)ی دا بە فاینۆرد، و لەگەڵ دوو ملیۆن یۆرۆ بە شێوەی زیاتر کە بەپێی ئاست و بەشداری یاریزانەکە دانراوە، تا بتوانن تایرێڵ مالاسیا بکەن بە یەکەم گرێبەست لەژێر سەرپەرشتی ڕاھێنەری ھۆڵەندی و پێشووی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام ئێریک تێن ھاگ.[٩][١٠]

یارکردنی نێودەوڵەتی دەستکاری

مالاسیا لە ھۆڵەندا لەدایک بووە، لە باوکێکی کواراساو و دایکێکی سوورینامی. مالاسیا لە ئاستی نێودەوڵەتی بۆ لاوان یاری کرد بۆ ھۆڵەندا لە ئاستەکانی خوار-١٦ ساڵ، خوار-١٧ ساڵ، خوار-١٨ ساڵ، خوار-٢٠ ساڵ و خوار-٢١ ساڵ. بۆ جامی زێڕینی کۆنکا کاف ٢٠٢١ بانگ کرا بۆ پێکھاتەی سەرەتایی ھەڵبژاردەی نیشتیمانی کواراچاو تا بەشداری بکات. لە ٢٧ ئابی ٢٠٢١، مالاسیا یەکەم بانگھێشتی پێگەیست لەلایەن ھەڵبژاردەی نیشتیمانی تۆپی پێی ھۆڵەندا بۆ یاریکردن لە دژی ھەڵبژاردەکانی نەرویج، مۆنیگرۆ و تورکیا لە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی فیفا[١١]٢٠٢٢ کە لە کۆتایی ساڵدا لە وڵات قەتەر ئەنجام دەدرێت. یەکەم یاری خۆی ئەنجامدا لە ٤ ئەیلوولی ٢٠٢١ لە یارییەکدا کە لە بەرامبەر ھەڵبژاردەی مۆنیگرۆ یاریان دەکرد.

ئامارەکانی ماوەی یاریکردن دەستکاری

یانە دەستکاری

ھەتا یارییەکان ھەتا مایسی ٢٠٢٢
وەرز خول جامی نەتەوەیی جامی خول ئەورووپا
ئاست بەشداری گۆڵ بەشداری گۆڵ بەشداری گۆڵ بەشداری گۆڵ
٢٠١٧–١٨ خولی پلە یەکی ھۆڵەندی ١١ ٠ ٢ ٠ 1[ئ] ٠
٢٠١٨–١٩ ١٧ ٣ ١ ٠ 1[ا] ٠
٢٠١٩–٢٠ ١٢ ٠ ٤ ٠ 4[ا] ٠
٢٠٢٠–٢١ ٢٦ ٠ ٢ ٠ 3[ا] ٠
٢٠٢١–٢٢ ٣٢ ١ ١ ٠ 17[ب] ٠
کۆی گشتی ٩٨ ٤ ١٠ ٠ ٢٦ ٠
٢٠٢٢–٢٣ پرێمییەر لیگ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠

نێودەوڵەتی دەستکاری

ھەتا یارییەکان ھەتا ١٤ تەممووزی ٢٠٢٢[١٢]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ ئەپەکان ئامانجەکان
ھۆڵەندا ٢٠٢١ ١ ٠
٢٠٢٢ ٤ ٠
کۆی گشتی ٥ ٠

ڕێزلێنان دەستکاری

فینۆرد

تاکەکەسی

  • تیمی وەرزی خولی ئەورووپا: ٢٠٢١

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "tyrell-malacia-verlengt-tot-2023-bij-feyenoord". www.feyenoord.nl (بە ھیندی). Retrieved 2022-07-06.
  2. ^ "Tyrell Malacia tekent eerste profcontract- Feyenoord.nl". www.feyenoord.nl (بە ھیندی). Retrieved 2022-07-06.
  3. ^ UEFA.com. "Feyenoord-Napoli | UEFA Champions League 2017/18". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-06.
  4. ^ "Feyenoord Rotterdam vs. Heerenveen - Football Match Summary - December 13, 2017 - ESPN". ESPN.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-06.
  5. ^ "AZ Alkmaar vs. Feyenoord Rotterdam - Football Match Summary - April 22, 2018 - ESPN". ESPN.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-06.
  6. ^ "Roma win inaugural Europa Conference League". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-06.
  7. ^ UEFA.com (2022-05-27). "2021/22 Europa Conference League Team of the Season | UEFA Europa Conference League". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-06.
  8. ^ "Tyrell Malacia signs for United". www.manutd.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-06.
  9. ^ "Man Utd sign Malacia from Feyenoord". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-06.
  10. ^ "Tyrell Malacia: Manchester United boss Erik ten Hag makes Feyenoord left-back his first Old Trafford signing". Sky Sports (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-06.[بەستەری مردوو]
  11. ^ betarab (2021-12-31). "مواقع مراھنات کرة القدم - افضل موقع مراھنات عربی" (بە عەرەبی). Retrieved 2022-07-06. ٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ "Tyrell Malacia". EU-Football.info. Retrieved 28 June 2022.


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found