تیشکە مادییەکان
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
لە ناوەکانیانەوە دەردەکەوێ کە ئەم تیشکانە سروشتێکی ماددیان ھەیە و سروشتی وزەیان نی یە، ئەمانیش دەکرێن بە دووبەشەوە:
- تیشکی ئەلفا
- تیشکی بێتا
تیشکی ئەلفا دەستکاری
ئەم تیشکە پێکدێت لە وردەتەنی بچووک کە لە پرۆتۆنین و نیوترۆنین پێکھاتوون، بەواتای ئەوەی ھەر یەکێک لەم وردەتەنانە وەکو توخمی ھیلێۆم وایە. شتێکی سروشتی یە کە بڵێین ئەم تەنانە بە بارگەی موجەب بارگەکراون، چونکە پرۆتۆن موجەبە و نیوترۆنیش بێ بارگەیە. ئەم تیشکانە مەودایان کورتە و لەھەوادا دوورییەکی کەم دەبڕن کە نزیکەی ٣ سم دەبێت. لە لەشی مرۆڤدا مەوداکە ھەر زۆر کەمە و تەنھا ٠٫٠٤ ملم دەبێت. لەلایەنی تیۆری یەوە ئەمانە لەھەموو تیشکە ناوکییەکانی تر زەرەرمەندترن. بەڵام لە ڕاستیدا و لە خراپترین حاڵەتدا کاریگەریان لە پێستی مرۆڤ تێناپەڕێت. بەڵام بەپێی ھەمووپێوانەکان ئەم تیشکە بە زەرەرمەند دادەنرێ و بەھۆی کورتی مەوداکەی و کاریگەری یە تێکدەرەکەیەوە ناتوانرێ لەھیچ بوارێکدا سوودی لێوەربگیرێ.
تیشکی بێتا دەستکاری
ئەم تیشکانە بریتین لە ئەلکترۆنی بارگە سالب کە مەودایان لە تیشکەکانی ئەلفا درێژترە، مەوداکەیان لە ھەوادا بە ٣٠٠ سم دەخەمڵێنرێ، و لە لەشی مرۆڤدا بە نزیکەی ٥ ملم. زیانەکانی ئەم تیشکانە لە تیشکی ئەلفا بە نزیکەی ٢٠ جار کەمترە و ئەتوانرێ لەچەند بوارێکی دیاریکراودا سوودیان لێوەربگیرێ وەکو لەبواری دۆزینەوە و وێنەگرتنی ناوچە ڕووکەشییەکانی لەش وەکو ڕژێنی ئاوڕژێن.
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تیشکە مادییەکان تێدایە. |
ئەم فیزیک وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |