چارڵز شێرینگتۆن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ←‏top: چاکسازیی ناوی چارڵز (بەپێی وتووێژ)
ھێڵی ٤:
{{زانیاریدانی کەسایەتی/ویکیدراوە}}
 
'''ئەلسێر چارلزچارڵز سکوت شرینگتۆن''' زانیایەکی بەریتانی بووە و خەڵاتی نۆبڵی لەبواری پزیشگیدا وەرگرتووە، لە ٢٧ نۆڤەمبەری ساڵی ١٨٥٧ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەدایک بووە، ھەر لە منداڵیەوە خۆلیای ھونەر بووە و دوای ئەوەی قوناغەکانی خوێندنی بەسەرکەوتووی تەواو کردووە چۆتە زانکۆی الجراحین الملکیە لە ساڵی ١٨٧٦ لە نەخۆشخانەی سانت تۆماس درێژەی بەخوێندن داوە و ھەموو قۆناغەکانی زانکۆی بە سەرکەوتوویی تەواوکردووە.
لە ساڵی ١٨٧٩ چارلزچارڵز باڵاترین ژمارەی لە زانستی ڕوەک و شیکردنەوەی مرۆڤ و زانستی کارەکانی ئەندامی لەشی مرۆڤ بەدەستھێناوە، لە ساڵی ١٨٨٤ بۆتە ئەندام لەزانکۆی الجراحین الملکیە، ساڵی ١٨٨٥ بەیەکەم دەرچووە لە زانستی سروشت و پلەی ئیمتیازی وەرگرتووە، ھەر لەھەمان ساڵ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری پزیشکدا بەدەستھێناوە، لە ساڵی ١٨٨٦ ڕێگەپێدانی لە زانکۆی شانشینی پزیشکەکان وەرگرتووە.
لە ساڵی ١٨٩١ چارلزچارڵز لە پەیمانگای بڕاون بۆ توێژینەوەی فسیۆلۆجی و باپۆلۆجی وەکو چاودێر دامەزراوە، لەساڵی ١٨٩٥ بۆیەکەم جار لە زانکۆی لیڤەرپۆۆل وەکو مامۆستا دامەزراوە و ھەموو دەسەڵاتێکیشی پێدراوە، ساڵی ١٩١٣ لە زانکۆی ئیکسفۆرد کاری کردووە، ساڵی ١٩١٦ بەرگری لە ئافرەت کردووە و داوای کردووە مافی ئەوەی ھەبێت لە قوتابخانەی پزیشکی لە زانکۆی ئیسکفۆرد وەربگیرێت، لە ساڵی ١٩٣٦ خۆی خانەنشین کردووە و گەڕاوەتەوە بۆ ئەو شارەی کە لێی لەدایک بووە و لەوێ نیشتەجێبووە و بەردەوام گرنگی داوە بەشیعر و مێژوو و فەلسەفە و لە ساڵی ١٩٤٤ و تەتاکو مردنیشی سەرۆکی مۆزەخانەی ئیبسوویچ ی شارەکەی بووە.
چارلزچارڵز لە ساڵی ١٨٩٩ لە لایەن زانکۆی شانشینی پزیشکانەوە خەڵاتکراوە، لە ساڵی ١٩٠٥ خەڵاتی شانشینی لە کۆمەڵەی شانشینی لەندەن وەرگرتووە، باڵاترین خەڵاتی بەریتانیای لەلایەن بەریتانیاوە لە ساڵی ١٩٢٢ پێبەخشراوە، لە ساڵی ١٩٣٢ خەڵاتی نۆبڵی لە بواری پزیشکدا وەرگرتووە، ھەروەھا ٢٢ بڕوانامەی دکتۆرای فەخری زانکۆکانی جیھانی بەدەستھێناوە.
چارلزچارڵز شرینگتۆن لە ٤ مارسی ساڵی ١٩٥٢ بەھۆی نەخۆشیەوە لە ڕۆژھەڵاتی تیکساسی ئەمریکا کۆچی دوایی کردووە.
 
{{خەڵاتی نۆبێل لە پزیشکی}}
 
[[پۆل:وتارە ھەتیوەکان]]
[[پۆل:پزیشکەکان]]