عومەر کوڕی خەتتاب: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
گۆڕینی وشەی دۆعا
ب چاککردنی ڕێزمان
تاگەکان: گەڕێندراوە بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاریی بەرنامەی ئای-ئۆ-ئێس
ھێڵی ٥٦:
*فەتحکردنى ئەسکەندەریە.
*دەستگرتنى تەواو بەسەر میسردا.
 
 
==گرنگترین کار و پڕۆژەکانی==
* '''ڕێکسخستنی بار و گوزەرانی سەربازەکان و شوێنە ڕزگارکراوەکان'''
لەبەر ئەوەی کە سەربازەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاڵای ئیسلام و بڵاوکردنەوەی ئیسلام تێدەکۆشان،لە سەر دەوڵەت بوو کە بار و گوزەرانیان ڕێک بخات و پێویستییەکانیان بۆ دابین بکات.
 
* '''ڕێکخستنی دیوانەکان و موچەی سەربازان'''
بەهۆی فراوانخوازی دەوڵەتی ئیسلامی لە سەردەمی ئەودا سەروەت و سامانێکی زۆر لە دەوڵەتی ئیسلامی کەڵەکەبوو، بە تایبەتیش لە عێراق،کە گەنجینەی ساسانییەکان کەوتە دەست مسوڵمانان لە زێڕ و زیو و خشڵی گرانبەها و قوماش و جلو بەرگی نایاب....،ئەو سەروەت سامانە پێویست بوو ڕێکبخرێت دابەشکرێت بە سەر سەربازەکان بە سیستمێکی دادپەروەرانە چونکە سەربازەکان هیچ پیشەیەکی تریان نەبوو،بۆیە بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان دیوانی سەربازی دانرا و خەلیفە عومەر یەکەم کەس بوو کە ناوی سەربازانی لە دیوانی سەربازی تۆمار کرد و موچەی بۆ بڕینەوە.
 
* '''سیستەمی دارایی'''
ئەو سیستەمە بوو کە خەلیفە عومەر لەو سەردمەدا دایمەزراند،سیستمێکی داد پەروەرانە و دروست و گونجاو بوو،سەرچاوەی دادپەروەریەکەی قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەر موحەمەد (د.خ)بوو.
لەگەڵ کەڵەکەبوونی سەروەت و سامانی دەوڵەت خەلیفە عومەر سیستەمێکی هێنایە کایەوە بە ناوی
(بیت المال) بۆ پاراستنی ماڵ و موڵک و ڕێکخستنی داهات و خەرجییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی کە وەک وەزارەی دارایی ئێستا بوو
گرنگترین داهاتەکانی بیت المال[[زەکات|،خەراج،جزیە)
 
* '''ڕێکخستنی کارگێڕی'''
بە هۆی فراوان بوونی دەوڵەتی ئیسلامی خەلیفە عومەر دەوڵەتی دابەش کرد بۆ چەند یەکەیەکی بەڕێوە بردن(ویلایەت)،ئەویش بۆ ئاسانکردنی کار و باری دەوڵەت،لە هەر ویلایەتێک فەرمانبەرێکی دانا کە بە سەردار(والی) ناودەبرا،کە دەسەڵاتی خەلیفەی وەرگرتبوو.
 
== بەهاکانی عومەر ==
*یەکەم کەس بوو [[ڕۆژژمێری کۆچیی]] دانا کە کۆچکردنی پێغەمبەری ئیسلام [[محەمەد]] (د.خ) کردە سەرەتای ڕۆژمێرەکە.