بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا هێدی لەتیف!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٦١ وتار و ١٦٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- > kushared (لێدوان) ‏١٩:٣٥، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ئازاری 2022 دەستکاری

  سڵاو، من Sakura emadم. تێبینیم کردووە کە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادەیت لەکاتی نووسینەوە و دەستکاریکردنی وتارەکان، وەک لە ئەندرێس ئینیێستا دەبیندرێت، ئەمە دژی سیاسەتی سلەماندنیبوونە و پێویستە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بەکار بھێنیت بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانت. دەستکارییەکەت لابرا و لەمێژووی پەڕەکە ئەرشیڤ کراوە بۆ ئێستا، ئەگەر دەتەوێت ئاماژە بەسەرچاوە بدەیت و زانیارییەکە زیاد بکەیتەوە تکایە وابکە!، ئەگەر پێویستت بە ڕێنمایی ھەیە لەسەر چۆنییەتی سەرچاوە دانان تکایە بڕوانە ویکیپیدیا:ئاماژە بە سەرچاوە یان ویکیپیدیا:دیاریکردنی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، یان ئەگەر پێت وایە ھەڵەیەکم کردووە، تکایە پەیامێکم بۆ دابنێ لەسەر پەڕەی وتووێژەکەم. سوپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٤٣، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستکاری

  تکایە بەبێ دابینکردنی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو ناوەڕۆک زیاد مەکە بۆ ویکیپیدیا ،وەک لە نەخۆشییەکانی مەمک کردووتە. تکایە بەسەرداچوونەوەیەک بۆ ویکیپیدیا:ئاماژە بە سەرچاوە بکە و سەرچاوە بۆ زانیارییەکانی پێشووت زیادبکە، ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایە و پێویستە سەرچاوەی دروست و جێباوەڕ بۆ ھەموو وتارەکان دابندرێت بۆ سەلماندنیبوون، وە توێژینەوەی سەرەتایی قەدەغەیە. ئەوەی کە دەنووسن فڵان ویکیپیدیا سەرچاوەیە، نابێتە سەرچاوە، بەڵکوو بەجێی ئەوە، ڕێک سەرچاوەکانی ئەو فڵان ویکیپیدیایە دانێنەوە.ئارام وتووێژ ‏١٤:٣٥، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سوپاس کاک ئارام،پێداچوونەوەیەک بە وتارەکەم ئەکەمەوە و ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوە باوەڕپێنەکراوەکان وەرم گرتووە ئەیان سڕمەوە مەگەر دڵیا بمەوە لە بوونی زانیارییەکە لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی تر واتە کەم و زیادێک لە وتارەکەم ئەکەم وەک ئەوەی بەڕێزتان ئەتانەوێت تا خوێنەران ئەرخایەن بن لە ڕاستی و دروستی بابەتەکە. هێدی لەتیف (لێدوان) ‏١٨:١٣، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر چاکە، دواتر منیش سەیرێکی دەکەمەوە و ڕای خۆم دەڵێم. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢١:٠٦، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاوی دووبارە. ئێستا چاوم بە سوخۆی سو-٥٧ کەوت؛ ببوورە بەڵام شێوازی دانانی سەرچاوەت وێرانە. بۆ دانانی سەرچاوە، تکایە چاوێک لەم ڤیدیۆیە بکەن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٢:١٣، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو لە تۆش، زۆر زۆر داوای لێبووردن ئەکەم، سبەینێ چاکی ئەکەمەوە، سەرەتامە لە بڵاوکردنەوەی وتار سوپاست ئەکەم کە لە هەڵەکانم ئاگادارم ئەکەیتەوە. هێدی لەتیف (لێدوان) ‏١١:٠١، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
کێشە نییە. گرنگ ئەوەیە لە ھەڵەکانمانەوە فێربین. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٨:٤٢، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە