ویکیپیدیا:پاسدەر

(لە ویکیپیدیا:پاسدەرانەوە ڕەوانە کراوە)

پاسدەری پەڕە نوێیەکان یان ھەر پاسدەر (بە ئینگلیزی: patroller) مافێکی تایبەتە کە ڕێگە بە بەکارھێنەر دەدات بەسەر پەڕە نوێیەکان بچێتەوە و پاسیان بدات.

بۆ ئەوەی ویکیپیدیا بتوانێت وتارەکانی بە کوالێتییەکی باشتر پێشکەشی خوێنەران بکات، ویکیمیدیا لە ساڵی ٢٠١١ سیستەمێکی نوێی بەناوی پاسدەر بەرھەمھێنا کە بەکارھێنەرانی خاوەن مافی پاسدەر چاودێری و بەسەرداچوونەوە بۆ ئەو وتارانە دەکەن کە نوێیە و لەلایەن بەکارھێنەرێکی سەرەتایی دروست کراوە.

بەکارھێنەرانی خاوەن ماف دەستکاری

بەکارھێنەری خاوەن مافی پاسدەر پێویستە بەلایەنی کەم ٣ مانگ لە ویکیپیدیا ئەندام بووبێت و زیاتر لە ٥٠٠ دەستکاریی بەردەستی ھەبێت. بە مانایەکی تر پێویستە شارەزا بن لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ویکیپیدیا و بەڕێوەبردنی مافەکە، ھەروەھا بەرامبەر بەکارھێنەرە نوێیەکان ئەتەکێتی ئینسایکڵۆپیدیاییی وەک: لێکدانەوەی باش، شارستانی، ئەتەکێت خۆیشی پەیڕەو بکەن.

وەرگرتنی مافەکە دەستکاری

ھەرچۆنێک بێت ھەبوونی ٣ مانگ بەشداری و ٥٠٠ دەستکاری گرەنتی وەرگرتنی مافەکە ناکات. وەرگرتنی مافەکە لەسەر لێکۆڵینەوەکردن لەسەر شارەزابوونی لە ویکیپیدیا وەستاوە ئەوەیش بە لێکۆڵینەوەکردن لە مێژووی بەشدارییەکانی لە ویکپیدیا ئەگەر لێکۆلینەوەکە کرا و بە گونجاو دانرا بۆ وەرگرتنی مافەکە، ئەوا ئەنجامەکەی یان بۆ ماوەیەکی کاتی دەبێت سەرەتا یان بۆ ھەمیشەیی. لەڕێگەی چاودێری بەڕێوەبەرێک وا باشترە سەرەتا مافەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بێت و بۆ ماوەیەکی دیاریکراو چاودێری بکرێت گەر لەو ماوەیە لە شارەزایی خۆی سەلماند، ئەوا مافەکە لە کاتییەوە دەگۆڕێت بۆ ھەمیشەیی.

داواکردنەوەی ماف دەستکاری

بەکارھێنەر دەتوانێت ھەر کاتێک بییەوێ مافەکە داوا بکاتەوە. بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بڕۆ بۆ ویکیپیدیا:داواکردنی مافەکان/پاسدەر.

لێسەندنەوەی ماف دەستکاری

مافەکە لە بەکارھێنەر دەسێندرێتەوە ھەرکاتێک زانرا خراپکاریی پێ دەکرێت، یان پەڕەیەک پاس دەدات کە گونجاو نییە بۆ پاسدان لە ویکیپیدیا، ئەم لێسەندنەوەیە دوای چەند ئاگادارکردنەوەیەک دەکرێت ئەگەر زانرا بەکارھێنەر دوای پێگەیشتنی ئاگادارکردنەوەکان ھەر بەردەوامە لە خراپکاری.

ڕێساکانی وەرگرتن و لێسەندنەوەی ماف دەستکاری

وەرگرتن دەستکاری
  1. بەکارھێنەر بۆ ماوەی ٣ مانگ لە ویکیپیدیا ئەندامە.
  2. بەکارھێنەر ٥٠٠ دەستکاریی بەردەستی ھەیە کە بە ڕوونی ئاستی بەکارھێنەر دەسەلمێنێت لە کۆنتڕۆڵکردنی کوالێتیی وتارێکی نوێ. ھەروەھا بەکارھێنەر بەشداریی لە داواکاریی سڕینەوەی خێرا (وەک: وپس، سپ، پسخ) کردووە.
  3. بەکارھێنەر شارەزایە لە گواستنەوەی پەڕە بەگوێرەی سیاسەتەکانی ویکیپیدیا.
  4. بەکارھێنەر بۆ ماوەی ٦ مانگی پێش داواکردن ھیچ خراپەکارییەکی نییە یان بەربەستبوون یان ئاگادارکردنەوەی بۆ دەستھەڵگرتن لە خراپکاری نییە لە مێژووی بەشدارییەکانی ٦ مانگی پێش داواکردن.
  5. بەکارھێنەر ھەموو پەڕەکان بە شێوەی خۆبەخشانە چاودێریی دەکات.

ھەرچۆنێک بێت مەرج نییە بەکارھێنەرێک گشت مەرجەکانی تێدا بێت. بەڕێوەبەرێکی بەسەرداچوونەوە بە لەبەرچاوگرتنی شارەزایییەکەی لە بەڕێوەچوونی ویکیپیدیا مافەکە دەدات بە بەکارھێنەر.

لێسەندنەوە دەستکاری

بەکارھێنەری خاوەن ماف مافەکەی لێ دەسێنرێتەوە گەر ھەر یەکێک لەمانەی خوارەوەی لێ بینرا:

  1. بەکارھێنەر وتارەکان پاس دەدات بەبێ لەبەرچاوگرتنی یەکدەنگی و کوالێتیی وتارەکە.
  2. بەکارھێنەر لەکاتی چاودێرکردنی وتارێک شکست دەھێنێت لە گرنگیپێدان و باشترکردنی وتارەکە پێش پاسدانی، کە دەکرێت ببێتە ھۆی ساردکردنەوەی بەکارھێنەرە تازەکان.
  3. بەکارھێنەر مافەکە بۆ کاری کەسی و تایبەت بەکاردەھێنێت بەبێ گوێدانە سیاسەتەکان.
  4. بەکارھێنەر کێشەی لە پاراستنی ھەژمارەکەی ھەیە و لەلای بەڕێوەبەری پەیوەندیدار باسی ناکات.
  5. بەکارھێنەر بۆ ماوەی ساڵێک یان زیاتر ناچالاکە.
  6. بەکارھێنەر مامەڵە و بازرگانی بە مافەکەی دەکات بۆ کاری تایبەت.
  • مافەکە لەو بەکارھێنەرە دەسەندرێتەوە کە بۆ ماوەی سێ مانگ یان زیاتر ھیچ چالاکی نەبوو یان کەمتر لە نۆ چالاکی پاسدانی ھەبوو کە ئەمەش دابەش دەبێت بۆ سێ چالاکی بەسەر ھەر مانگێک لە سێ مانگەکەدا، ئەوا مافەکەی لێ دەسەندرێتەوە (داواکارییەکە: لە دیوەخان)

مافەکە ڕاستەوخۆ بەبێ دواکەوتن لادەبرێت کاتێک بەکارھێنەر خۆی داوای لێسەندنەوەی مافەکە دەکات.

کاریگەریی مافەکە لەسەر پەڕە نوێیەکان دەستکاری

ھەموو وتارە نوێیەکان، ڕەوانەکارەکان، پەڕە ھەڵگیراوەکان (Drafts)، ھەموویان دەگوازرێنەوە بۆ پەڕە نوێیەکان، بەڵام ھەموویان لەلایەن ھەموو بەکارھێنەرێک نابیندرێن تا ئەوکاتەی پاس دەدرێت لەلایەن پاسدەرێک.

داڕێژەکان دەستکاری

گەر مافەکەت ھەیە، دەتوانیت ئەم داڕێژەیە لە پەڕەی بەکارھێنەریت جێگیر بکەیت.

 ئەم بەکارھێنەرە مافی پاسدەری ھەیە لە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی. (تاووتوێ)



ئەمانەش ببینە دەستکاری