کفری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ←‏top: نوێکردنەوەی پارامەترەکان
ب زیادکردنی بەستەر بۆ کەمال مەزھەر
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٤٧:
== مێژوو ==
'‌''کفری''' شارێکی دێرینە و پێگەیەکی گرنگ و پڕبایەخی لەمێژووی گەرمیاندا ھەیە، کفری مەڵبەندێکی دێرینی رۆشنبیری و ئەدەبی بووە بەڵام وەکو پێویست ئاوڕ لە مێژووەکەی نەدراوەتەوە، کەمترین کتێب بە شێوەی تێروتەسەل لەسەر شاری کفری و مێژووەکەی نوسراوەتەوە ئەوەی کە ھەبووە خۆی لە باسی کورت و بابەتە پەیوەستەکانی بە ناوچەکانی ترەوە دەنواند، تاکو کۆتای سەدەی بیست تەنھا دوو کتێب تەرخان کراوە کە باس لە تێکڕای بوارەکانی ژیان دەکات لە شاری کفریدا ئەویش کتێبەکانی (ابراھیم خان ثائر من کردستان- مکرم الطالبانی) و (شۆڕشی [[ئیبراھیم خانی دەلۆ]] ١٩٢٠-مستەفا نەریمان).
کۆمەڵێک سەرچاوەی مێژووی دیکە ھە یە کە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی نوسراونەتەوە کە گرنگترینیان کتێبەکانی (د. [[کەمال مەزھەر]] ئەحمەد - گەشتی ریچ) کەلەساڵی ١٨٢٠ بەشاری کفریدا تێپەڕیووە. (طە باقر) و (فواد سفر) کە دوو مێژوونوسی دیاری عەرەبن سەردانی ناوچەکەیان کردووە و لە سەریان نوسیووە. باسی دانیشتوانی دەوروبەر و ناو شاری کفری و باسی تورکمانەکانی کفری و بەشێک لە ھۆزە کوردییەکانی ناوچەکە کە باس لە سێ ھۆزی سەرەکی لە ھۆزە کوردیەکانی کوردی ناوچەکە وەک (ھۆزی داودە – دەلۆ- زەنگەنە) ھەروەھا کفری (١٥٨) گوندی ھەبووە بە گوێرەی قاموس ئیعلامی عوسمانی چاپی ساڵی ١٨٩٨ لە لاپەڕەی ٢٩٦ باس لە سەرژمێری کفری دەکات کە ٤٠٠٠ کەس بووە.
 
== کفری و گەشتیاران ==
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/کفری»