ھێراکلیتوس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Aza (لێدوان | بەشدارییەکان) پەڕەی دروست کرد بە «{{ئامادەکردن}} '''ھێراکلیتوس''' (بە یۆنانی: Ἡράκλειτος ὁ Ἐφέσιος ,Hērák...»ەوە تاگەکان: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل دەستکاریی دیداری |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٤:٣٢، ٩ی شوباتی ٢٠٢١
ئەم وتار یان بەشە لە پڕۆسەی فراوانکردن یان داڕشتنەوەیەکی سەرەکیدایە. ھەروەھا تۆیش دەتوانیت یارمەتیی بنیاتنانی بدەیت. ئەگەر ئەم وتار یان بەشە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەستکاری نەکرا، ئەوا تکایە ئەم داڕێژە لابە. ئەگەر تۆ ئەو دەستکاریکەرەی کە ئەم داڕێژەیەت زیاد کردووە و ھێشتاش بەچالاکی دەستکاریی دەکەیت، ئەوا تکایە دڵنیا ببەوە کە لەکاتی دەستکاریکردنە چالاکەکەدا، ئەم داڕێژە بە {{لە بەکارھێنان دایە}} دەگۆڕیت. بۆ چۆنییەتیی بەکارھێنانی پارامەترەکانی داڕێژە، کرتە لە بەستەرەکە بکە.
ئەم وتار دوایین جار لەلایەن Aza (لێدوان | بەشدارییەکان) دەستکاری کراوە ٣ ساڵ لەمەوبەر. (کاتگرەوەکە نوێ بکەوە) |
ھێراکلیتوس (بە یۆنانی: Ἡράκλειτος ὁ Ἐφέσιος ,Hērákleitos ho Ephésios؛ ٥٣٥ ھەتا ٤٧٥ی پێش زاینن) فەیلەسووفێکی یۆنانیی خەڵکی شاری ئێفێسوس لە یۆنیا بوو کە وەکوو کاریگەرترین فەیلەسووفی سەردەمی پێش سوقرات ناوی لێ دەبرێت. ئەو شازادەی ئێفێسوس بوو و مەشیا ببوای بە فەرمانڕەوای ئێفێسوس، بەڵام پلەوپایەکەی جێ ھێشت بۆ براکەی. ڕقی بوو لە ھاوشارییەکانی و سووکی دەکردن. تەنانەت ھۆمەر و فیساگۆرسی لە ڕەخنە و سووکایەتی بێبەش نەدەکرد و بڕوای وا بوو کە دەبێ ھۆمەر لە نێوان لاپەڕەکانی کتێب دەربھێنرێت و لێی بدرێت. ھەر بە ھۆی ئەم ڕق و بێزارییەی لە خەڵک، نیشتمانی جێ ھێشبوو و لە دەشت و کێوان دەژیا. لەو ماوەیەشدا گیا کێویلەی کردبوو بە بژیو و ئەمەش وای لێ کرد تووشی نەخۆشیی زگاوسان (ئیستیسقا) بێت و، ھەر ئەوەش کوشتی.
ھێراکلیتوس ڕاوەستاوی و پێوەجێیی لە جیھاندا ڕەت دەکردەوە و پێی وا بوو کە ھەموو شت ڕەوان و لە حاڵی گۆڕانە، ئەمە قسەی ئەوە کە «کەس ناتوانێت دوو جار پێ بخاتە ناو یەک ڕووبارەوە». وێڕای گۆڕان و ڕەوانییەک کە ھێراکلیتوس بڕوای وا بوو لە گشت شتەکاندا ھەیە، ئەو لۆگۆسی بە تەنیا شتی پاوەجێ و نەگۆڕی جیھان دەزانی. لیکۆڵەران پیان وایە ھێراکلیتوس مەبەستی لە لۆگۆس «یاسای زاڵ بە سەر جیھانەوە»یە. یاسایەک کە دژایەتی، بەرچاوترین تایبەتمەندییەتی. شەڕ و ململانێی نێوان دژبەران تاقە ڕاستەقینە و عەداڵەتی جیھانییە.