یۆنیا (یۆنانی: Ἰωνία یان Ἰωνίη) ناوچەیەکی کۆن بوو لە ناوەڕاستی کنارێنی ڕۆژاواییی ئاناتۆلیا، کە ئەمڕۆ ئەکەوێتە نزیک شاری ئیزمیری تورکیاوە. ناوی ناوچەکە لە ناوی ھۆزی یۆنییەوە گیراوە. یۆنییەکان، کە قەت نەبوون بە دەوڵەتێکی یەکگرتوو، ھۆزێک بوون کە لە ٤٨٠ تا ٦٠٠ی پێش زایین لە کەنارەکان و دوورگەکانی دەریای ئیجە نیشتەجێ بوون.

ناوچەی یۆنیا بە ڕەنگی سەوز دیاری کراوە

ئەوترێ فەلسەفەی ڕۆژاوا لە یۆنیاوە دەستی پێ کرد و شارستانیەتیش لە میسر و میزۆپۆتامیاوە گوازرایەوە بۆ یۆنیا و لەوێشەوە بۆ ڕۆژاوای ئێستا.[١]

وشەی «یۆنان»یش ھەر لە ناوی ئەم ناوچەیەوە گیراوە.[٢]

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ “مێژوی فەلسەفەی ڕۆژاوا”، بەشی فەلسەفەی پێش یۆنان، چاپی 1945 ئینگلیزی.
  2. ^ "معنی یونان | لغت‌نامه دهخدا". www.vajehyab.com. Retrieved 2020-10-29.