ویکیپیدیا:پرسگا/ئەرشیڤی ٥: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ڕۆبۆت: ئەرشیڤکردنی 10 بابەت لە ویکیپیدیا:پرسگا.
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:٢٠، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠

ئەمە ئەرشیڤێکی پرسگایە. تکایە دەستکاریی ئەم پەڕەیە مەکە. بۆ پرسینی پرسیارێکی نوێ، بڕۆ بۆ ئەم پەڕە.

٩ی تشرینی یەکەم

من جون بتوانم وتارێکی سەلمێنراو دابنێم ؟ Alderdecor (لێدوان) ‏١٨:٣٥، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Alderdecor: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! تکایە سەرەتا بڕوانە وپ:وچ، پاشان بڕوانە وپ:سب. ھەر پرسیارێکی ترت ھەبوو، تکایە ئازادانە بپرسە. لەگەڵ سوپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٨، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆچی دەستکاری کردنەکەم دەسڕێتەوە؟

بۆچی من زانیاری زیاترم زیاد کرد لە ئاڕتیکلی شیزۆفرینیا بەڵام نامێنێت دوای چەند خولەکێک. — ئەم لێدوانە لەلایەن 8talan واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٨:٣٦، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)

سڵاو @8talan: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! ویکیپیدیا زانیاری بێسەرچاوە پەسەند ناکات و دەبێت ئاماژە بە سەرچاوەکان بدەیت، و سەرچاوەی جێباوەڕ بن. گەر نا دوای چەند خولەکێک دەگەڕێندرێنەوە. گەر تێبینی بکەیت، لە کورتەی دەستکارییەکاندا ھۆکاری گەڕاندنەوەی دەستکارییەکان نووسراوە. تکایە ئازاد بە لە پرسیارکردن و ھەرکاتێک پرسیارت ھەبوو، بپرسە. دووبارە بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٠، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

biology

bistnu hawsangy psyarm haya -- Paiman11 (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Paiman11: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! گەر ھەر پرسیارێکت ھەیە لەبارەی ویکیپیدیا، تکایە ئازادانە بپرسە و تکایە بە ڕێنووسی کوردی بنووسە تا باشتر لە یەکتری تێبگەین. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٩، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]


پەیام لەلایەن بەکارھێنەر:Bastesmaeili نێردراوە

سڵاو ماندوو نەبن من دەمویست بزانم چۆن دەتوانن وتارێک کە پێشتر بڵاو نەکراوەتەوە لەسەر ویکیپیدیا دابەزێنم؟ نزیکەی 300 وتاری پزیشکیم بە زمانی کوردی ئامادە کردووە و لە بواری پێتچنی و ڕێنووسی کێشەیان نییە -- Bastesmaeili (لێدوان) ‏٠٩:٠٥، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو دەکرێت نموونەیەک ببینین؟ دەتوانی لێرە دایبنێیت بە بەستەرێک یانیش ئەگەر بکرێت و باشتردەبێت پەیوەندی بەفەیسبووکی ویکی کوردی بکەیت لێرە کلیک بکە -- Kushared (لێدوان) ‏١٧:٥٠، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Bastesmaeili: بەخێربێیت! وەڵامی پەیامەکەت دراوەتەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٩، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دۆزینەوە و جێگۆڕکردن

بەڕێزان لە کاتی ھەڵەچنکردن بە مۆبایل، بەشی «دۆزینەوە و جێگۆڕکردن»م بۆ نادۆزرێتەوە بە مەبەستی چاککردنی کۆمەڵێک ھەڵەی دیاریکراو بە شێوەیەکی خۆکار. سوپاس. — ئەم لێدوانە لەلایەن Ahmad.Kurdistan واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢٠:٣٩، ٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو @Ahmad.Kurdistan: من پێشنیازت بۆ دەکەم کە بیکەیتە سەر شێوازی کۆمپیوتەر واتە ھەر بە مۆبایل، بەڵام لەسەر شێوازی کۆمپیوتەر دەستکاری بکەت، کە ئاوا دەتوانیت کەڵک لە تایبەتمەندیی زۆر زیاتر وەرگریت. بۆ خستنە سەر شێوازی کۆمپیوتەر لە ھەر پەڕەیەکی ویکیپیدیادا بێت بڕۆ خواری خوارەوە و بەستەری کۆمپیوتەر دەبینیت و بە داگرتنی کارەکە دەکرێت. لەوێوە دەتوانیت باشتر جڵەو بگریت و بەشی «دۆزینەوە و جێگۆڕکردن»یش بدۆزیتەوە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٥٧، ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زانیاری

دەمەوەێت لە لاپەرەکەی ئێوە زانیاری تەواوم دەسکەوێت لە سەر ووڵاتی سەنگاورە بە ئەرک نەبێت — ئەم لێدوانە لەلایەن 95.159.92.56 (لێدوان) واژوونەکراوە ١٠:١٤، ٦ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو @95.159.92.56: بڕوانە سینگاپوور. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٧، ٨ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داونلۆد

سڵاو ئایە چۆن بتوانم بابەتەکانتان سەیڤ بکەم ؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن 185.106.29.111 (لێدوان) واژوونەکراوە ٢٠:٠٩، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)

ئەگەر بە کۆمپیوتەر سەرهێڵیت ئەوا لەلا تەنیشت "داگرتن بە PDF" ئاسانترین ڕێگایە بۆ دابەزاندنی وتارەکانی ویکیپیدیا بەباشترین شێوە. ئەگەر ئەوەشت بۆ ناکرێت دەتوانیت سکرینی بکەیت بەوێنە، یانیش وێنە و نووسینەکان بەکۆپی ببەیتە ناو بەرنامەی وۆرد یان هەر بەرنامەیەکی دەستکاریکردنی تێکست. بەڵام ڕێگای داگرتن بە پی دی ئێفەکە بدۆزەرەوە ئەوەیان باشترین ڕێگایە. Kushared (لێدوان) ‏٢٠:١٥، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەر بە مۆبایلیش سەردانی ویکیپیدیا بکەیت، ئەوا لەسەر وتارەکان دووگمەی داگرتنەکە دەبینیت و ئاسایی دەتوانیت وتارەکە چاپ بکەیت، یانیش بە PDF داگریت، و بە ئارەزووی خۆت دەتوانیت دەستکاریی زۆر تایبەتمەندی بکەیت وای لێ بکەیت کە خۆت دەتەوێت پاشان دای بگریت. سپاس بۆ بەکارھێنانی پرسگای ویکیپیدیا! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٢، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داوا کردنی مافی بەڕێوبەرایەتی

سەرەتا بە ناوی خوا من پرسیارم هەیە دەربارەی داوا کردنی مافی بەڕێوبەرایەتی

  • چ کاتێک باشە بۆ داوا کردنی مافی بەڕێوبەرایەتی ؟

لە کۆتاییدا دەڵێم

لە ئێستا کە 7 بەڕێوبەرمان هەیە تەنها 3 چالاکن بۆیە گەر بەڕێوبەران ڕێگەبدەن دەمەوێت تا کاری زیاتر بکرێ بۆ ویکیپیدیا چالاکی زیاتر هەبی ئامانجی بەڕێوبەری ویکی ئارام بهێندرێتە دی کە 100،000 وتار لە ویکیپیدیای کوردی ئەوانەی تریش سپاس بۆ پیرهەڵۆ و ئارام کە ڕینوێنیان کردم... -- هەریاد (لێدوان) ‏١٥:٠٦، ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @هەریاد: ڕاستییەکەی کاتێکی وامان لە ویکیپیدیای کوردی دیاری نەکردووە، بەڵام دەبێت ھیچ نەبێت خۆت بۆ کۆمەڵگە بسەلمێنیت و ماوەیەکی زۆر باش بەشداریت لە پرۆژەکەدا ھەبووبێت. بڕوانە ویکیپیدیا:بەڕێوەبەران و بیخوێنەوە و لە پەڕەی ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوەبەرایەتی دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت، بەڵام لە ئێستادا ئەستەمە داواکەت پەسەند بکەین چوونکە بەکارھێنەرێکی زۆر نوێیت. دەبێت وردەوردە لەگەڵ ویکیپیدیا ڕا بێیت و فێری سیاسەت و ڕێساکان و بەگشتی بەکارھێنان و مامەڵەکردن لەگەڵ ویکیپیدیا ببیت. ھیوادارم ڕۆژێک بێت ببیتە چالاکترین بەڕێوەبەر و بەکارھێنەری ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی! با یەک شتیش ڕاست بکەمەوە. ئامانجی گەیشتن بە ١٠٠٬٠٠٠ وتار ئامانجی من نییە بە تەنیا بەڵکوو، ئامانجی دانە بە دانەی بەکارھێنەرانی پێشوو و ئێستا و داھاتووشە (گەر نەگەیشتبێت). زۆر سپاس بۆ ئێوە و بەشدارییەکانیشتان! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٧، ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەستنەوەی وتار بە بەندی ویکیداتا

سڵاو ،چۆن بتوانم دوای نووسینی وتارێک ،وتارەکە ببەستمەوە بە بەندی ویکیداتا؟ واتە بەستنەوەی لەگەڵ زمانەکانی تر کە ئەو وتارەی پێنووسراوە.‌‌‌‌Diyary27 (لێدوان) ‏١١:٠٧، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆیش بێت @Diyary27: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! نێوانویکی بەمشێوەیە دەکرێت: کاتێک وتارەکەت تەواو دروستکرد، لەلای ڕاست نووسینێک دەبینیت کە نووسراوە گرێدانەکان زیاد بکە و کرتەی لێ بکە، پاشان سندووقێکت بۆ دەکرێتەوە کە دەتەوێت بە کامە وتاری کامە ویکیپیدیا بیبەستیتەوە. لە بۆشاییی یەکەمدا کۆدی ویکیپیدیاکە بنووسە بۆ نموونە گەر ویکیپیدیای ئینگلیزی بوو بنووسە enwiki یان فارسی بوو بنووسە fawiki و... ھتد و لە بۆشاییی دووەمدا ناوی وتارەکە بەو زمانەی ویکیپیدیاکە بنووسە و پاشان گرێی بدە.
بەڵام گەر بە مۆبایل کار لەسەر ویکیپیدیا دەکەیت، ئەوا بڕۆ بۆ خواری خوارەوە و کۆمپیوتەر داگرە. پاشان وەکوو کۆمپیوتەری لێ دێت و ھەمان ھەنگاوەکانی سەرەوە جێبەجێ بکە. سپاس بۆ پرسیارەکەت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یارمەتی

السلام علیکم ئایا چۆن فێری کۆدرکانی ویکی ببم؟ بەتایبەت کۆدی دروست کردنی خشتەی زانیاری کەسی! سوپاس — ئەم لێدوانە لەلایەن ئەحمەدی واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢٠:٢٩، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

وعلیکم السلام @ئەحمەدی: زۆر ببوورە کە تا ئێستا ھیچ بەکارھێنەرێک وەڵامی نەداوەتەوە! بۆ دروستکردنی خشتە و دەستکاریکردنی دەتوانیت چاو لە en:Wikipedia:Tables بکەیت، کە ھەموو زانیارییەکت لێیانەوە دەست دەکەوێت. پرسیاری تریشت ھەبوو، تکایە شەرم مەکە و بپرسە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٥، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: واش نین، پیرەھەڵۆ لە پەڕەی وتووێژەکەی وڵامی داوەتەوە. Şûşe وتووێژ ‏٢٠:٢٩، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Amine yousefi: ڕێک دەقی «ئۆھ، ببوورە! پێم وابوو مەبەستت خشتەی ئاسایییە. وا دیارە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەتان (بڕوانە ئێرە)وەڵامتان دراوەتەوە.» ئامادە کردبوو، بەڵام دەبێ ھەر لێرەش وەڵام بدرێتەوە کە پرسیارەکەی لێ کراوە. بەھەرحاڵ، من ماوەی زیاتر لە دوو ھەفتە لێرە نەبووم و ئێستاش کەم کەم خەریکی پێداچوونەوەی نزیکەی ١٬٠٠٠ دەستکاریم؛ دەستی ھەردووکتان خۆش بێ! :) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٦، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]