کفری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ ھێڵی درێژی
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٧٢:
== جوگرافیا ==
 
کفری شارێکی بچوکە دەکەوێتە لای رۆژئاوای لوتکەی [[باوەشاسوار]]وە، درێژبوونەوەی ئەو زنجیرە چیایەیە کە لە [[کەرکوک]]ەوە دەست پێ دەکات. کفری دەکەوێتە نێوان ھێڵی پانی (٣٤ – ٣٥) پلەو [[ھێڵی درێژی]] (٤٥) پلە، دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی [[کەرکووک]] و ١٢٠ کم دوورە لێیەوە، باشورەکەی جیا دەبێتەوە لە پارێزگای دیالە بەھۆی زنجیرە چیای حەمرین وە ناحیەی قەرەتەپە دەکەوێتە ناو سنورەکەیەوە کە بەکشتوکاڵ دەوڵەمەندە، لە باکورەوە تاکو شارەدێی [[سەنگاو]] دەڕوات، لە باشورەوە [[چیای حەمرین]]ە، لە رۆژئاواوە شارەدێی [[قادر کەرەم]] و [[ئاوە سپی]] جیای دەکاتەوە لە قەزای [[دووزخورماتوو]]. لە رۆژھەڵاتەوە زێی سیروان ڕووبەرەکەی (٥٢٧٥) کم٢ کفری کۆن لەشوێنی ئێستایدا نەبووە شوێنی یەکەمی شارەکە (ئاسکی کفری) گردێکی گەورە بوو کە(١٠-١٢)م لە سەر رووی زەویەکەوە بەرز بوو. وە (٨)کم لە شوێنی ئیستای کفری دوورە. تاکو ئێستا ئەو گردە ماوە و وەکو شوێن و ئاسەوارێکی مێژووی تەماشا دەکرێت، دوای خاپور بوونی کبرو یان کیماش شوێنی دووەمی شارەکە لە قەرە ئۆغڵان بنیات نرا کە کەوتووتە رۆژئاوای شوێنە کۆنەکەیەوە. بوونی شاری کفری لە شوێنی ئێستایدا دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی دووسەد ساڵێک لەمەوپێش.<ref>http://wikimapia.org/</ref><ref>http://www.krso.net/</ref><ref>{{بیرخستنەوەی وێب | سەردێڕ = ووڵاتەکەت بناسە | ناونیشان = http://www.historyofkurd.com/2016/03/23/وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ |ڕێکەوتی سەردان= | بڵاوکەرەوە = | نووسەر = جەمیل ڕۆژبەیانی | نووسەرەکانی‌تر = |قاڵب = |زمان = کوردی}}</ref>
 
== ناحیەکانی ئەم قەزایە ==
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/کفری»