ھیچخوازی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
+ داڕێژە
←‏سۆرێن کیەرکێگۆر: چاککردنەوەی ھەڵەی ڕێنووس/ڕێزمان
ھێڵی ٢٢:
=== سۆرێن کیەرکێگۆر ===
[[پەڕگە:Kierkegaard.jpg|وێنۆک|ڕاست|سکێچێکی تەواونەکراوی ١٨٤٠ی [[سۆرێن کیەرکێگۆر]] لەلایەن مامییەوە نیل کریستیان کیەرکێگۆر]]
[[سۆرێن کیەرکێگۆر]] (١٨١٣–١٨٥٥) ئاستێژیئاستێکی سەرەتایی ھیچخوازیی ھەبووە، ئەو بە (لێڤێلینگ – Leveling) ناوی بردووە. لێڤێلینگ لای ئەو پڕۆسەی دامرکانەوەی تاک بووە تاکو تایبەتمەندی ئەو کەسایەتییە نامێنێت و ھیچ سوودێک لە ھەبوونیدا ناتواندرێت ببیندرێت: {{وتە|کۆتا ئاستی لێڤێلینگ وەک خامۆشی مەرگ وایە، کە تێیدا تاک گوێی لە ترپەی دڵی خۆی دەبێت تێیدا، بێجووڵەیی وەک کاتی مردن، کە ھیچ شتێک ناتوانێت بیبڕێت، کە ھەموو شتێک تێیدا نوقوم دەبێت، بە بێھێزی. تاکێک دەتوانێت سەرپێچی بکات، بەڵام تاکێک ناتوانێت خۆی لەم پڕۆسەیەدا بگرێت، گەر بە پێچەوانەوە، ئەوە دەیکات بە نوێنەر و ئەو خۆی لە لێڤێلینگ لادەدات. ھەر تاکێک دەتوانێت بەشداری ئەم پڕۆسەیە بکات لە سنوورە بچووکەکەی خۆیدا، بەڵام ئەمە پڕۆسەیەکی خۆییە، لێڤێلینگیش تاک داگیر دەکات.|سۆرێن کیەرکێگۆر}} کیەرکێگۆر، داکۆکیکارێکی ''فەلسەفەی ژیان''، بە گشتی دژی لێڤێلینگ و ئەنجامە ھیچخوازەکانی دواوە، ھەرچەندە ئەو باوڕی وابوو کە «پەروەردەیی دەبێت ئەگەر لە تەمەنێکدا بژیت کە لێڤێلینگ تێیدا ڕوودەدات [لەبەرئەوەی] خەڵکی ناچار دەبن کە بە تەنیا ڕووبەڕووی حوکمی لێڤێلینگ ببنەوە» جۆرج کاتکین دەڵێت کە کیەرکێگۆر دژی لێڤێڵینگ بووە، بۆ ھەر مەبەستێک بێت. کیەرکێگۆر دەڵێت کە ئەو کەسانەی کە دەتوانن بەسەرکەوتوویی بەسەر پڕۆسەی لێڤێڵینگدا زاڵ بن بەھێزتر دەبن و ئەوەش پێیەکی تر دەنوێنێت بەرەو بوون بە خودی خۆی.
 
جیاوازییەک ھەیە لە نێوان بیرکردنەوەی ھیچخوازەکەی کیەرکێگۆر و ھیچخوازیی سەردەمی مۆدێرندا، کیەرکێگۆر بڕوای وابوو کە لێڤێڵینگ دەبێت بە ھۆکار بۆ ژیانێکی بێ واتا، مەبەست، لەگەڵ نرخ. لەکاتێکدا کە ھیچخوازەکانی سەردەمی ھاوچەرخ پێیان وایە کە ھیچ کاتێک ھەر لە سەرەتاشەوە واتا و مەبەست و نرخی نەبووە ھەرچۆنێک بێت.