ئاوی ژێرزەوی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز
تاگی nowiki پێویست نییە، + بەشی ئەمانەش ببینە (+۱)
ھێڵی ٢:
'''ئاوی ژێر زەوی''' ئەو ئاوەیە کەوا لەژێر ڕووکەشی زەوی بوونی ھەیە لەنێو کونە بۆشە خۆڵیەکان و لەنێو جێگا شکاوەکانی بەرددا. ھەرکاتێک ئاوی سەر زەوی دەچێتە نێو قووڵایی خاکەکە ئەوا بە ئاوی ژێر زەوی پێناسە دەکرێت. ئەو ئاوەشی کە دەچێتە ژێر زەوی ڕاستەوخۆ کون و کەلێنە بۆشەکان پڕدەکاتەوە. ماددەی یەک-نەکگرتوو (وەک خۆڵ) یان ھەر تەنێک بە ''چینی ئاوھەڵگر'' یان ''ئاوە کۆگای ژێرزەوی''<ref>{{Cite book|title=فەرھەنگی زەویناسی|last=|first=د. ئیبڕاھیم محیدین، باب ڕەسول عیسا و کەیوان ڕەزا|publisher=کتێبخانەی کتێبیاران|year=٢٠٠٩|isbn=|location=سلێمانی|pages=٦}}</ref> بانگدەکرێت ھەرکاتێ توانای درووستکردنی بڕە ئاوێکی ھەبێت.
 
کاتێ ئاویش دەچێتە ژێر زەوی دەکرێ بەسەر سێ چین دابەش بکرێت کە بریتین لە "ناوچەی نەخوساو - Unsaturated Zone" کە تێیدا ئەو ناوچەیە کە ھیچ ئاوێک لە نێو کەلێنەکانی بەدی ناکرێت، "ناوچەی خوساو - Saturated/Phreatic Zone" کە تێیدا خوساوە یان تێرە لە ئاو. ھێلی جیاکەرەوەی نێوان ھەردوو ناوچەکەش پێیدەگوترێ "Water Table - [[ئاستی وەستانی ئاو]]". [[پڕبوونەوەی چینی ئاوھەڵگڕ]] ئەو پڕۆسەیە کەوا چینە پڕ ئاوەکانی ژێر زەوی دووبارە پڕ دەبنەوە لە ئاو. پێچەوانەی ئەمەش بریتیە لە دەرھێنانەوەی ئاو بۆ مەبەستەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی، یاخود بەشێوەیەکی سروشتی لەڕێگای [[کانی]]<nowiki/>ەکانەوەیەکانەوە. ئەو زانستەی کە لە بوون و پەیدا بوون و شێوە و دابەش بوونی [[ئاو]] ئەکۆڵێتەوە پێیدەگوترێ [[ئاوناسی]].
 
بەشێوەیەکی گشتی، ئاوی ژێر زەوی بەو ئاوە دەگوترێ کە بەنێو چینە ئاوھەڵگرەکانەوە دەڕوات، بەڵام لەڕووی تەکنیکیەوە، دەستەواژەکە دەکرێ بەکاربھێنرێ بۆ [[تەڕی خۆڵ]]، [[خۆڵی بەستوو]]، ئاوی جێگیر لەنێو ئەو کەڤرانەی کەوا ئاستنی دەڵاندنیان نزمە. دەگوترێ کە ئاوی ژێرزەوی کاریگەری لەسەر جوڵەی [[لێکترازاو (زەویناسی)|لێکترازاو]]<nowiki/>ەکانیش دەکات لەڕێگای درووستکردنی چەوری. ئاوی ژێرزەوی تەنھا لە ژێر رووی خاکی زەویدا نییە. بەشێک لە ڕووکەشی ھەسارەی [[ئازار (مانگ)|مارس]] بەھۆی ئاوی ژێرزەویەوە بە جۆرێک کاریگەر بوو. ھەروەھا بەڵگەی بوونی ئاوی شل لە ژێر رووی زەوی [[ھورمز]]<nowiki/>یشدا بوونی ھەیە.<ref>{{cite book|author=Richard Greenburg|title=The Ocean Moon: Search for an Alien Biosphere|publisher=Springer Praxis Books|year=٢٠٠٥}}</ref>
 
ئاوی ژێر زەوی ھەرزانتر، شیاوتر بۆ کار و پارێزراوترە لە پیسبوونی ئاو بە بەراورد بە ئاوی سەر زەوی. ھەربۆیەش بە زۆری بۆ دابینکردنی ئاو بۆ دانیشتووان بەکاردێت. بۆ نموونە، ئاوی ژێر زەوی گەورەترین سەرچاوەی ئاوی بەکارھێنراوە لە [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا]]<nowiki/>دا، و ساڵانە [[کالیفۆرنیا|ویلایەتی کالیفۆرنیا]] زۆرترین ئاوی ژێر زەوی دەپاڵێوێت.
 
ئاوی پیسبوو پاککردنەوەی قوڕسترە لە پاککردنەوەی ئاوی نێو کانی و ڕووبارەکان. پیسبوونی ئاوی ژێرزەوی بەزۆری بەھۆی فڕێدانی پاشماوەکانە لە ئەنجامی کردارە پیشەسازیەکاندا. سەرچاوە سەرەکیەکانی ئەو پاشماوانە بریتین لە پاشماوە کیمیاییە پیشەسازیەکان، زبڵی خاکی، زیاد بەکارھێنانی پەینی کیمیایی لە کشتوکاڵدا و چەندانی تر.
ھێڵی ٢٧:
[[File:Groundwater flow.svg|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:Groundwater flow.svg|alt=|وێنۆک|نەخشەیەکی تایبەت بە چینەکانی ئاو.]]
[[File:Shipot.jpg|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:Shipot.jpg|alt=|وێنۆک|درزلۆ، سەرچاوەی یەکەمی ئاوی خواردنەوە لە گوندێکی [[ئوکراینا|ئوکڕاینا]].]]
ئاوی ژێرزەوی نزیکەی ٪٢٠ی [[ئاوی سازگار]]<nowiki/>ی جیھان پێکدەھێنێت، کەوا دەکاتە نزیکەی ٠٫٦١٪ی تەواوی ئاوی جیھان، بە زەریا و بەستەڵەکەکانیشەوە. ئاوە بەستووەکانی بەستەڵەکەکانیش دەکرێ وەک سەرچاوەیەکی ئاوی پاک سوودیان لێوەربگیرێت لە حاڵەتی کەمبوونی ئاوی ڕووی زەوی یاخود ھاتنی وشکەساڵی.
 
ئاوی ژێر زەوی بەشێوەیەکی سروشتی بەھۆی ئاوەکانی سەر ڕووی زەویەوە دێتە کایەوە، کە ئەوانیش بەھۆی بارانبارین، ڕووبار و کانیەکانەوە پڕدەبنەوە.
<br/>
[[File:Reflective carpet trapping soil vapor.JPG|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:Reflective carpet trapping soil vapor.JPG|alt=|وێنۆک|فەرشێکی تایبەت بە گۆڕینەوەی هەڵم بە ئاو.]]
توێژینەوە نوێکان ئەوەیان دەرخستووە کەوا [[ھەڵمین]]<nowiki/>ی ئاوی ژێر زەوی ڕۆڵێکی دیاری ھەیە لە خولی ئاوی نێوخۆیی، بە تایبەت لە ناوچە کەم ئاوەکان.<ref>{{cite thesis|title=Assessment of groundwater evaporation through groundwater model with spatio-temporally variable fluxes|first=SM Tanvir|last=Hassan|type=MSc|publisher=International Institute for Geo-Information Science and Earth Observation|location=[[Enschede]], [[Netherlands]]|date=March 2008|url=http://www.itc.nl/library/papers_2008/msc/wrem/tanvir.pdf}}</ref> زاناکان لە سعودیە پلانێکیان پێشکەشکردووە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی و بەکارھێنانەوەی ئەو ئاوەی کە دەبێتە ھەڵم بۆ ئاودانی دانەوێڵە. لە وێنەکەی سەرەوەدا، جۆرە ئامێرێکی چوارگۆشەی پەنجا سانتیمەتر دەبینرێت کەوا لە قوچەکی پلاستیکی درووستکراوە و خراوەتە ناوچەیەکی بیابانی بێ سەوزایی بۆ پێنچ مانگ بەبێ ھیچ باران و ئاودانێک. ئەو ئامێرە توانیویەتی بڕە ئاوێکی باش بگەڕێنێتەوە لە باری ھەڵمیدا.
 
== کێشەکان ==
ھێڵی ٥٠:
=== زیاد دەرھێنانی ئاو لە کۆگا ئاوەکان ===
[[File:MiddleSpring.JPG|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:MiddleSpring.JPG|alt=|وێنۆک|وێنەیەک کە نیشاندەدات چۆن دەرهێنانی ئاوی زیاد کاریگەری لەسەر خاک دەکات لە یوتا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا]]
ئاوی ژێرزەوی سامانێکی دەوڵەمەند و زۆر بەکارھاتووە. بەڵام زۆر دەرھێنانی ئاوەکە بە ڕادەیەک کە زیاتر بێت لە توانای بەخشینی دەبێە ھۆی درووستکردنی کێشە بۆ ژینگە و دانیشتووان. دیارترین نموونە بریتیە لە کەمبوونەوەی ئاستی ئاو بە ڕادەیەک کەوا بیرەکان پێیناگەن. لەبەرئەوەشە دەبێت بیرەکان بەشێوەیەکی قوڵتر دووبارە لێبدرێنەوە، ئەمەش لە چەندین شوێنی جیھان بەدی دەکرێت (بۆ نموونە کالیفۆرنیا، تێکساس و [[ھیندستان|ھیندستان]]). لە [[پەنجاب، ھیند|ھەرێمی پونجاب]]<nowiki/>ی ھیندستان، ئاستی ئاوی ژێر زەوی ١٠ مەتر ھاتۆتە خوارەوە لەوەتەی ساڵی ١٩٧٩ەوە و ڕێژەی ھاتە خوارەوەشی بەردەوام خێراتر دەبێت.<ref>{{cite web|url=http://blogs.ei.columbia.edu/water/2009/07/28/punjab-a-tale-of-prosperity-and-decline/|title=Punjab: A tale of prosperity and decline|date=|publisher=[[Columbia Water Center]]|accessdate=٢٠٠٩-٠٩-١١|author=Upmanu Lall}}</ref> نزمبوونەوەی ئاستی ئاویش دەبێتە ھۆی دابەزین/داکشان یا تەپینی ڕووی زەوی و بەخوێبوونی ئاوەکە.
 
ئاوی ژێرزەوی لەڕووی ژینگەزانیشەوە گرینگە. گرینگی ئاوی ژێرزەوی لە سیتەمە ژینگەییەکاندا زۆربەی جارەکان پشتگوێ خراوە، تەنانەت لەلایەن زانایانی زیندەزان و ژینگەناس.
ھێڵی ٧٤:
===== ڕێگا نوێکانی دیاریکردنی پیسبوونی ئاو =====
لە ساڵی ٢٠٠٨دا، پەیمانگای توێژینەوەی ئاوی سویسڕی، Eawag، ڕێگایەکی نوێیان داھێنا کە تێیدا نەخشەی تایبەت بەو ئاوانەی ژێرزەوی ھەبێ لەگەڵ دووریان لە ھەر پیسبوونێکی نزیک لەخۆشیان.<ref>Amini, M. ; Mueller, K. ; Abbaspour, K.C. ; Rosenberg, T. ; Afyuni, M. ; Møller, M. ; Sarr, M. ; Johnson, C.A. (2008) Statistical modeling of global geogenic fluoride contamination in groundwaters. Environmental Science and Technology, 42(10), 3662–68, {{doi|10.1021/es071958y}}</ref><ref>Amini, M. ; Abbaspour, K.C. ; Berg, M. ; Winkel, L. ; Hug, S.J. ; Hoehn, E. ; Yang, H. ; Johnson, C.A. (2008). “Statistical modeling of global geogenic arsenic contamination in groundwater”. Environmental Science and Technology 42 (10), 3669–75. {{doi|10.1021/es702859e}}</ref><ref>Winkel, L. ; Berg, M. ; Amini, M. ; Hug, S.J. ; Johnson, C.A. Predicting groundwater arsenic contamination in Southeast Asia from surface parameters. Nature Geoscience, 1, 536–42 (2008). {{doi|10.1038/ngeo254}}</ref> ئەمەش ڕێگایەکی نایابە بۆ ئەوەی بزانرێ کە کامە بیرە ئاو پێویستی بە پشکنینە.
 
== ئەمانەش ببینە ==
* [[کانی]]
 
== سەرچاوەکان ==
{{سەرچاوەکان}}
 
[[پۆل:ئاو]]