کورووشی مەزن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگی بێ‌سەرچاوە
ھێڵی ٧:
== کوروش و لەناو بردنی ژیارەکان==
 
وڵات و ژیاری [[مادەکان]] وەها بە دەستی کورووش کاول و تاڵان کرا کە هیچ ئاسەوارێکی لەپاش نەماوە. نە ئاسەوارێک لە خەت و زمان و یاساکانی و نە نیشانێک لە [[هەگمەتانە]] و شارە گەورەکانی تری ماد. لە [[مێژووی ئێرانی کەمبریج]]بە سەرپەرشتیاری [[ئیلیا گرشویچ]] هاتووە " ڕوانگەی خەڵکی ماد بۆ کورووش دوژمنکارانە بوو". کوروش هێگمەتانەی تاڵان کرد و بەشێک لە مادەکانی بە دیل گرت<ref name="Fisher١٩٦٨/>. هەرچەندە مادەکان لانیکەم دوو جار لە سەردەمی داریوش هەوڵیان دا تا لە دەسەڵاتی ئەخمینی ڕزگاریان بێ و سەربەخۆیی خۆیان بەدەست بهێننەوە، بەڵام هەر دوو جارەکە ڕووبەڕووی سەرکوتی هۆڤانەی داریوش بوونەوە و ٣٨٠٠٠ کەسیان لێ کۆمەڵکوژ کرا. ئاوا بوو کە شۆناس و ژیاری [[ماد]] لە ناو چوو و لە لاپەڕەی مێژوو سڕاوە.
هەروەها یەکێکی تر لە ژیارە کۆنەکانی ناوچە کە بەدەستی کوروش لە نێو چوو و کۆتایی پێ هێنرا، ژیاری کۆن و درەوشاوەی [[ئیلام(ژیار)]] یان ئیلامییەکان بوو. یەکێکی تر لەو ژیارانەی کورووش لە خشتەی برد ژیاری [[لیدیا]] بوو، هەرچەند دانیشتووانی لیدی هەر ئەوسا هەوڵیان دا تا لە ژێڕ ڕکێفی دەسەڵاتی ئەخمینی ڕزگاریان بێ و شوڕشەکەیان بە سەرکردایەتی پاکتیاس دامەزرا، بەڵام بە ئەمری کوروش بە شێوەیەکی دڕندانە سەرکوت کرا.
ڕەنگە بەم هۆیەوە بتوانین کورووش بە مەزن یان گەورە بزانین کە تاڵانکەرێک گەورە بوو. ئەو توانی لە ماوەی دەسەڵاتی خۆی چەند وڵات و ژیاری درەوشاوەی مرۆڤایەتی بۆ هەمیشە لە نێو ببا بە جۆرێک کە جگە لە ناو شتێکیان لێ بەجێ نەما.