کەژۆک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
پەڕەی دروستکرد بە «350px|چەپ|وێنۆک|دیمەنی کەژۆک '''کەژۆک'''،ڕەقبوونی دەمارەکان، تو...»ەوە |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ٢١:٣٥، ١٥ی شوباتی ٢٠١٤
کەژۆک،ڕەقبوونی دەمارەکان، توندی ڕەگ، ڕەقبوونی خوێنبەرەکان، ئارتریۆسکلرۆسیس (بە ئینگلیسی :Arteriosclerosis) ناوی جۆرێک نەخۆشی ڕەگەکانی لەشە، کە بە هۆی کەڵەکە بوونی چەورییەکان و مادەکانی تر لە سەر دیوارەی ناوەوەی بڕێ لە ڕەگەکان، دروست دەبێ. ئەنجامی ئەم کەڵەکەبوونە، پێکهاتنی قەتماخەی فیبری-چەورییە، کە لەگەڵ بەرز بوونەوەی تەمەن زۆرتر دەبێ و دەبێتە هۆی توندی و گیرانی ڕەگەکان.[١]
کەژۆک، یەکێک لە شاهۆکارەکانی تیاچوونی گەورەساڵان لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهانە.تەنیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ساڵانە ١١٢ میلیارد دۆلاری تێدەچێ.[٢]
کەژۆک یان ئارتریۆسکلرۆسیس زاراوەیەکە بۆ دەربڕینی ئەستوور بوون و توندی ڕەگە خوێنبەرەکان. ئاترۆسکلرۆسیس، جۆرێک کەژۆکە کە لە شاڕەگەکاندا بەدی دێت. لەم نەخۆشییەدا ڕەگەکان دۆخی نەرمی و کێشهاتنیان لە دەست دەدەن و کۆتەرەیان دەگۆڕێ. بەرز بوونەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن ، تەوژمی خوێن، هۆکارە جینیتیکییەکان و بەکارهێنانی جگەرە لە شاهۆکارەکانی بەدی هاتنی کەژۆکە.
کەژۆک لە پیاواندا باوترە.
سەرچاوە
- ^ Melloni's Illustrated Medical Dictionary. ۲nd Edition. p.۵۲. ISBN ۰-۶۸۳-۰۲۶۴۱-۰
- ^ Eric J. Topol, et al. The Topol Solution: Textbook of Cardiovascular Medicine. Lippincott Williams & Wilkins. ۲۰۰۶. ISBN 0-7817-7012-2. ص 91۸.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |