لێدوانی بەکارھێنەر:Calak/ئەرشیڤی ٤: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٢٥٥:
:کاک چالاک تفەنگچی ناوێکی گشتییە کابرا ھەر جۆرە تفەنگێکی پێ بێت ھەر تفەنگچیە (rifleman)، بۆ عوسکەچیش منیش ئەو ناوەم بە مێشکدا ھات بەڵام تۆزێ دوورودرێژە ھەوڵ دەدەم بزانم خۆی جاران ناوێکی نەبووە ئەگەر نەبوو ئەوکات ناچارین عوسکەچی تاکە ھەڵبژاردن دەبێت، وە ھەڵەیەکیشم کردبوو حوسحوس و حەسحەس یەک نەبوونە حەسحەس نۆبەتگرە و ئەویتر پیاوخراپ و ڕێگرە.--[[بەکارھێنەر:Ferxwaz|Ferxwaz]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ferxwaz|لێدوان]]) ٠٧:٣١, ٣ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
::بەڵێ کاک فێرخواز من کە تفەنگچیم پێشنیار کرد وشەی riflemanم لەبەر چاو گرتبوو و بۆ ئەو وشەی «چەکدار» دەگونجێ ئەگەر چی چەکدار بۆ armedیش دەبێ. بەڵام قسەکەت ڕاستە کە تفەنگچی ناوێکی گشتییە. عوسکەچیش ئەوەندە دوورودرێژ نییە بە ھەر حال لە ھیچەکەی باشترە. حەسحەس نۆبتگرە مەبەستت کێشکچییە؟ وەکی بزانم ئەوی تریش دەبێ شتێک وەک چەتە مەبەستت بووبێ.--[[بەکارھێنەر:Calak|چالاک]]<sup>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|Wьтуwеж]] </sup> <font size="0.5px">(١٢ی گەلاوێژی ٢٧١٣)</font> ٠٧:٣٨, ٣ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
 
:نا نا برا چەکدار و تفەنگچی قەت نابنە یەک کەسێک کە نەک تفەنگ بەڵکو چەقۆیەک یان پارچە ئاسنێکیشی پێ بێ ھەر بە چەکدار حسابە بەڵام تفەنگچی ھەر تفەنگی پێیە، نازانم مەبەستت لە کێشکچی چیە؟ ئێشکگر نەڵێی؟ نۆبەتگر یەعنی حەرەس (پاسەوان) مانای تریشی ھەیە بەس من مەبەستم لێرە حەرەس بوو، ڕێگر بەڵێ وەک چەتە. بۆ ئەو پرسیارەت کرد دیارە لای ئێوە ڕێگر نەبووە؟--[[بەکارھێنەر:Ferxwaz|Ferxwaz]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ferxwaz|لێدوان]]) ٠٩:١٨, ٣ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
بگەڕێوە پەڕەی بەکارھێنەری «Calak/ئەرشیڤی ٤».