یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ب چاکسازیی ھەڵەکانی تووڵامراز
ھێڵی ٢:
{{داتابۆکس}}
 
'''یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە''' ({{بە فەڕەنسی|Jeux olympiques d'été}}{{بە ئینگلیزی|Summer Olympic Games}}) بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد یاخود ئۆڵمپیکیش ناسراوە، پاڵەوانییەتییەکی گەورەی نێودەوڵەتی فرە وەرزشییە بە شێوەیەکی ئاسایی چوار ساڵ جارێک لە وڵاتێک بەڕێوەدەچێت. یەکەمجار لە ساڵی ١٨٩٦ لە شاری دەتینایئەتینای پایتەختی یۆنان بەڕێوەچوو و دوایین جاریش ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە شاری تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن بەڕێوەچوو ئەمەش بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی سەرپەرشت و ڕێکخەری ئامادەکارییەکانی شاری خانەخوێ دەکات. لە ھەر پێشبڕکێیەکی ئۆڵۆمپیاددا مەدالیای زێڕ بە پلەی یەکەم دەبەخشرێت، مەدالیای زیو بە پلەی دووەم دەبەخشرێت، ھەروەھا مەدالیای برۆنز بە پلەی سێیەم دەبەخشرێت؛ ئەم نەریتە لە ساڵی ١٩٠٤ دەستی پێکرد. یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە بەھۆی سەرکەوتنی بەرچاوی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە ڕێکخرا. ئەمەش وەک گەورەترین و بەناوبانگترین ڕووداوی نێودەوڵەتی فرە وەرزشی لە جیھاندا سەیر دەکرێت.
 
ئۆڵۆمپیاد لە پڕۆگرامێکی ٤٢ پێشبڕکێی کەمتر لە ٢٥٠ وەرزشوانی پیاوان لە ١٤ وڵات لە ساڵی ١٨٩٦ بۆ ٣٠٦ پێشبڕکێ و ١١٬٢٣٨ وەرزشوان (٦٬١٧٩ پیاو، ٥٬٠٥٩ ژن) لە ٢٠٦ وڵات لە ساڵی ٢٠١٦ زیادی کردووە. ئۆڵۆمپیادی ھاوینە لەلایەن ١٩ وڵاتەوە لە پێنج کیشوەر میوانداری کراوە. چوار جار لە [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|ئەمریکا]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٤|١٩٠٤]]، [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٣٢|١٩٣٢]]، [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤|١٩٨٤]]، و [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٦|١٩٩٦]])، سێ جار لە بەریتانیا ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٨|١٩٠٨]]، [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٤٨|١٩٤٨]]، و [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢|٢٠١٢]])، دوو جار لە [[یۆنان]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦|١٩٨٦]] و [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤|٢٠٠٤]])، [[فەڕەنسا|فەرەنسا]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٠|١٩٠٠]]، [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٤|١٩٢٤]])، [[ئەڵمانیا]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٣٦|١٩٣٦]] و [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٧٢|١٩٧٢]])، [[ئوسترالیا]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٦|١٩٥٦]] و [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠|٢٠٠٠]]) و [[ژاپۆن]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٤|١٩٦٤]] و [[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠|٢٠٢٠]])، یەکی یەکجاریش لە [[سوێد]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩١٢|١٩١٢]])، [[بەلجیکا]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٠|١٩٢٠]])، [[ھۆلەند]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٨|١٩٢٨]])، [[فینلاند]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٢|١٩٥٢]])، [[ئیتالیا|ئیتاڵیا]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٠|١٩٦٠]])، [[مەکسیک]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٨|١٩٦٨]])، [[کەنەدا]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٧٦|١٩٧٦]])، [[یەکێتیی سۆڤیەت|یەکێتی سۆڤیەت]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠|١٩٨٠]])، [[کۆریای باشوور]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨|١٩٨٨]])، [[ئیسپانیا]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢|١٩٩٢]])، [[چین]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨|٢٠٠٨]]) و [[بەڕازیل|بەرازیل]] ([[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦|٢٠١٦]]).
ھێڵی ١٩:
== مێژوو ==
=== ساڵانی سەرەتایی ===
[[پەڕگە:1896_Olympic_opening_ceremony.jpg|وێنۆک|مەراسیمی کردنەوەی یەکەمین پاڵەوانییەتی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی نوێ لە یاریگای پاناتینیک، دەتینا،ئەتینا، ١٨٩٦]]
کاتێک پیێر دی کوبێرتین کە پێداگۆجی و مێژوونووسی فەرەنسی بیرۆکەی ڕێکخسننی پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی بە کردار بیرۆکەی سەرھەڵدانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی بنیاتناو سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە بانگھێشتکردنی وەفدە بیانییەکان بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد، یەکەم خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە ساڵی ١٨٩٦ لە [[دەتینائەتینا]]ی پایتەختی [[یۆنان|وڵاتی یۆنان]] بەڕێوەچوو، تەنھا ٢٤٥ (جێی مشتومڕە) وەرزشوان بەشداری تێدا کرد کە زیاتر لە ٢٠٠ کەسیان یۆنانی بوون، چواردە وڵات (بەپێی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی، ژمارەکە جێی مشتومەڕە) لە ڕەگەزی نێر بەشداریان کرد. پێشتر ڕووداوێکی نێودەوڵەتی بەم قەبار و شێوەیە ڕێک نەخرابوو. وەرزشوانانی ڕەگەزی مێینە ڕێگەیان پێنەدرا بەشداری پێشبڕکێکان بکەن، لەگەڵ ئەوەش ژنێک بەناوی ستاماتا ڕێڤیتی، بێ گوێدانە یاساکانی ئەم خولە بەشداری پێشبڕکێی ماراسۆنی کرد بەبێ ئەوەی ناوی تۆمار بکرێت .[[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦]] کە بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد ناسراوە، ڕووداوێکی نێودەوڵەتی فرە وەرزشی بوو کە لە ٦ تا ١٥ی نیسانی ١٨٩٦ لە دەتینایئەتینای پایتەختی یۆنان ئاھەنگی کردنەوەی بەڕێوەچوو، یەکەم یاری ئۆڵۆمپیاد بوو کە لە سەردەمی نوێ ئەنجامدرا. لە ئاھەنگی کردنەوەی پاڵەوانییەتییەکە نزیکەی ١٠٠ ھەزار کەس ئامادەبوون. ھەرچەندە زۆرترین وەرزشوانی یۆنان بەشداریان کرد، بەڵام ئەمریکا زۆرترین جار لە ڕکابەرییەکان پلەی یەکەمی وەرگرت، بەشێوەیەک ١١ وەرزشوانی ئەمریکی لە پێشبڕکێکانیاندا پلەی یەکەمیان بەدەستھێنا لە بەرامبەردا وەرزشوانانی یۆنان ١٠جار پلەی یەکەمی لە یارییەکان بەدەستھێنا.
 
شارەزایان مێژووی دروستبوونی ئۆڵۆمپیادی کۆن دەگەڕێننەوە بۆ ٧٧٦ ساڵ پێش زایین لە وڵاتی [[یۆنان]] بە ئاماژەدان بەوەی کە لەسەر دیواری پەرستگاکان نوسراوە، کە چوار ساڵ جارێک یارییەکانی بەڕێوە دەچوون، بەڵام ھەندێکی تر لە شارەزایان مێژووی ئۆڵۆمپیادی کۆن دەگەڕێننەوە بۆ ١٤٠٠ ساڵ پێش زایین. ئەمەش ھۆکارێکی گرینگ بوو بۆ ھەڵبژاردنی وەک شاری میوانداری یەکەم ئۆڵۆمپیاد، لە لە کۆنگرەیەکدا کە لەلایەن پیێر دی کوبەرتین لە پاریس ڕێکخرابوو، لە ٢٣ی حوزەیرانی ١٨٩٤دا، بە کۆی دەنگ وەک دەتینائەتینا ھەڵبژێردرا. ھەروەھا لەم کۆنگرەیەدا [[لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی|لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی]] دامەزرا.
 
سەرەڕای چەندین ئاستەنگ و گرفت، بەڵام ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦ وەک پاڵەوانییەتییەکی پێشکەوتوو ئاماژەی پێکرا. لە سەردەمی ئەو کات زۆرترین بینەر و ئامادەبووی ھەبوو لە ھەر پێشبڕکێیەکی وەرزشی نێودەوڵەتی دا؛ و یاریگای پاناتینایکۆ، یەکەم یاریگای گەورە لە سەردەمی نوێدا، زۆرترین ئامادەبووی ھەبوو لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان. ئەوەی جێی خۆشحاڵی یۆنانییەکان بوو بەدەستھێنانی پلەی یەکەم بوو لە کێبڕکێی ماراسۆن لەلایەن ھاونیشتمانەکەیان سپیریدۆن لویس. لە ماوەی ٢ کاتژمێر و ٥٨ خولەک و ٥٠ چرکەدا مەوداکەی تەواوکرد. کارل شومان وەرزشوانی زۆرانباز و لەشجوانی سەرکەوتوترین وەرزشوانی ئەڵمانی بوو کە توانی چوار جار پلەی یەکەمی بەدەستھێنا.
 
بەرپرسانی یۆنان و خەڵکی یۆنان بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازیان لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکرد. ئەم ھەستەش لەلایەن زۆرێک لە وەرزشوانە بەشداربووەکان ھەبوو، بەشێوەیەک داوای ئەوەیان کرد کە دەتینائەتینا پایتەخت ببێتە شاری میوانداری ھەمیشەیی ئۆڵۆمپیاد. بەڵام لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی پلانی وابوو کە خولەکانی داھاتوو بگۆڕن بۆ شارە جیاوازەکانی. ئەوەبوو دووەم ئۆڵۆمپیاد لە پاریس بەڕێوەچوو.
[[پەڕگە:Francis_Field_1904.jpg|وێنۆک|یاریگای فرانسیس فیڵد لە زانکۆی واشنتۆن لە سانت لویس، لە کاتی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٤]]
[[پەڕگە:Dorando_Pietri_1908.jpg|وێنۆک|ساتی دۆڕانی دۆراندۆ پیتری، بەھۆی یارمەتیدانی بەرپرسانی چاودێری وەرزشوانان لە ھەڵسانەوە و دەستگرتنی بۆ تێپەڕاندنی ھێڵەکە.]]
ھێڵی ٧٤:
 
=== کۆتایییەکانی سەدەی بیستەم ===
دوای لەشکرکێشی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٧٩ بۆ سەر ئەفغانستان، ٦٦ وڵات دیارترینیان ئەمریکا، کەنەدا، ئەڵمانیای ڕۆژاوا و ژاپۆن بایکۆتی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٨٠یان کرد لە ١٩ی تەممووز تا ٣ی ئابی ١٩٨٠ لە [[مۆسکۆ]]، [[یەکێتیی سۆڤیەت|یەکێتی سۆڤیەت]]، [[ڕووسیا]]ی ئێستا بەڕێوەچوو. ھەشتا وڵات لەم خولەدا بەشداریان کرد کە کەمترین ژمارەیە لەدوای ئۆڵۆمپیادی ١٩٥٦ەوە. بایکووەتەکەبایکۆتەکە کاریگەری ھەبوو لەسەر بانگەشەکردن بۆ یارییەکان و وڵاتی خانەخوێ توانی زۆرترین مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیاد بەدەست بھێنێت . ئەم ئۆڵۆمپیادە یەکەم خول بوو کە لە وڵاتێکی [[بلۆکی ڕۆژھەڵات]] ئەنجامدرا، یەکەم بۆنەی ئۆڵۆمپیاد و تەنھا ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیە کە لە وڵاتێکی زمان سلاڤیدا بەڕێوەچوو. ھەروەھا یەکەمجار بوو کە لە [[کۆمۆنیزم|وڵاتێکی کۆمۆنیستیدا]] ئەم پاڵەوانییەتییە جیھانییە بەڕێوەببرێت.
 
[[ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤|ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٨٤]] لە ٢٨ی تەممووز تا ١٢ی ئابی ١٩٨٤ لە [[لۆس ئانجلەس]] لە ویلایەتی [[کالیفۆرنیا]]ی [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|ئەمریکا]] بەڕێوەچوو. ئەما دووەم جار بوو کە لۆس ئانجلەس میوانداری یارییەکانی ئەم خولە بکات. سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا [[ڕۆناڵد ڕێیگن]] وتاری کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی پێشکەشکرد. وەک وەڵامێک بۆ بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ١٩٨٠ لەلایەن ئەمریکاوە، یەکێتی سۆڤیەت لەگەڵ ١٣ وڵاتی دیکە بڕیاری بایکۆتکردنی ئۆڵۆمپیادەکەیان کرد، [[ڕۆمانیا]] و [[یووگۆسلاڤیا|یوگۆسلاڤیا]] تاکە دەوڵەتی سۆسیالیستی ئەورووپا بوون کە بەشداریکردنیان لە یارییەکانی ئەم خولەیان کرد. ھەروەھا [[ئالبانیا|ئەلبانیا]] و [[ئێران]] و [[لیبیا]] بە ھۆکاری جۆراوجۆر بایکۆتی ئۆڵۆمپیادیان کرد. ھەرچەندە بایکۆتکردنی یەکێتی سۆڤیەت و ھاوپەیمانەکانی کاریگەری خۆی ھەبوو بەڵام لەگەڵ ئەوەش ١٤٠ لێژنەی نەتەوە جیاوەزەکانی جیھان بەشداری ئەم خولەیان کرد، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەی بوو لەو کاتەدا.