تاونزڤیل
تاونزڤیل' بە ئینگلیزی: Townsville گەورەترین شاری بەندەریە لە باکووری ڕۆژهەلاتی ئوسترالیا و لە ویلایەتی کوینزلەند دایە، هەندێک جار وەکوو پایتەختی باکووری کوینزلەند ناوی لێ دەبرێ، ئەو شارە بە دانیشتوانە ٢٠٠،٠٠ هەزار کەسیەکەی یەکێکە لە شوێنە گرینگەکان بۆ ڕاکێشانی دارایی و کۆچبەرە و هەروەها زۆرترین ڕێژە پیشکەوتی لە شارەکانی ئەم وڵاتە دا هەیە.
تاونزڤیل کوینزلەند | |||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
![]() تاونزڤیڵ لە ئاسمانەوە | |||||||||
پۆتانەکان | 19°15′23″S 146°49′6″E / 19.25639°S 146.81833°Eپۆتانەکان: 19°15′23″S 146°49′6″E / 19.25639°S 146.81833°E | ||||||||
دانیشتووان | ١٨٩٬٢٣٨ (جوون ٢٠١٣ (est.))[١] (13ام) | ||||||||
• چڕی | ١٬٠٦١/km2 (٢٬٧٥٠/sq mi) | ||||||||
دامەزران | 1865 | ||||||||
ناوچە | ١٤٠٫٢ km2 (٥٤٫١ sq mi) | ||||||||
ناوچەی کاتی | ١٠:٠٠+ (UTC+١٠) | ||||||||
شارەوان | جێنی هیڵ | ||||||||
شوێن | ١٬٣٠٠ km (٨٠٨ mi) from بریزبێن | ||||||||
ناوچە خۆجێیەکانی حکومەتی کوینزلەند | شاری تاونزڤیل | ||||||||
ناوچەکان | ناوچەی ئێلفینستۆن | ||||||||
ناوچەکانی دەنگدانی ویلایەت و مەڵبەندەکانی ئوسترالیا |
| ||||||||
ناوچە فیدراڵەکان | ناوچەی هێربێرت | ||||||||
|
مێژوودەستکاری
هەرچەندە ناوچەکە بە هۆی زەوی بە پیت و سەرچاوە ئاوەییەکان لە هەزاران ساڵ پێش ئێستاوە ژینگەی خۆجێییەکان بووە، بەڵام لە ١٨٦٦ دا وەکوو یەکەم موستەعمەرەی بەریتانیا دامەزرا.[٢]
گرینگیدەستکاری
ئەم شارە بەندەرییە بە هۆی هەڵکەوتەی ستراتێجیکی لە تەنیشت دەریای شیلانی و ئۆقیانووسی ئارام، بنکەی گەورەترین هێزی چەکداری ئوسترالیا و میوانداری ناوەندەکانی فەرمانگەیی، دەوڵەتی، و بازرگانی باکووری ئەم وڵاتە دەکات. هەروەها بە هۆی نزیک بوون لە دیواری گەورەی شیلانی ئوسترالیا، دوورگەی موگناتیسی و دارستانە گەرمەسێریەکانی کوینزلەند، خاڵێکی گرینگی مانەوەیە بۆ گەشتیاران.
زانکۆدەستکاری
یەکەی ناوەندی کۆمەڵە زانکۆکانی جێیمز کۆک لەم شارەیە. ئەم زانکۆیە یەکێکە لە بەناوبانگترین ناوەندەکانی زانستی جیهان لە ناوچەکانی نیوەگۆی باشووری زەوی
کەش و هەوادەستکاری
ئەم شارە بە هۆی نزیکی لە هێڵی ئیستوای زەوی و هەروەها دەریای شیلانی و تێپەڕبوونی ڕووباری ڕاس پێیدا، کەش و هەوایەکی گەرم و شێداری هەیە و هاوینان بارانی تووندی لێ دەبارێ.[٣]
پێشانگای وێنەدەستکاری
سەرچاوەدەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تاونزڤیل تێدایە. |
- ^ "City Profile and Statistics". TOWNSVILLE CITY COUNCIL. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢ی ئایاری ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ٠١ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ * University of Queensland: Queensland Places: Townsville
- ^ * داڕێژە:Wikitravel
ئەم ئوسترالیا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |