بەکر دوورسون ئۆغڵو مستەفایێڤ (بە ئازەربایجانی: Bəkir Dursun oğlu Mustafayev، بە کوردیی باکووری: Bekir Mûstefayêv؛ ١١ی شوباتی ١٨٩٨ – ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨) سەربازێکی کورد[١]- ئازەربایجانی بوو کە لە جەنگی جیھانیی دووەمدا لە سوپای سووردا خزمەتێکی زۆری کردووە. بە ھەڵگرتنی پلەی پیاوی سوپای سوور وەک پاڵەوانی یەکێتی سۆڤیەت ناسراوە. مستەفایێڤ بەھۆی کارەکانی لە کاتی ئۆپەراسیۆنی کێرچ-ئێلتیگن نازناوەکەی پێبەخشرا. بەپێی زانیارییەکان لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا مستەفایێڤ ٤٠ سەربازی ئەڵمانی کوشتووە. بەھۆی ئەو کارانەیەوە، مستەفایێڤ لە ١٦ی ئایاری ١٩٤٤دا نازناوی پاڵەوانی یەکێتیی سۆڤیەتی پێبەخشرا. دوای شەڕ خۆی خانەنشین کردوە و لە ناوچەی سەمەرقەند ژیاوە.

بەکر دوورسون ئۆغڵو موستەفایێڤ
ناوی خۆماڵی
Bəkir Dursun oğlu Mustafayev
لەدایکبوون١١ی شوباتی ١٨٩٨
گوندی گلازار، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
مردن١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨
کایناما، ناوچەی سەمەرقەند، ھەرێمی سەمەرقەند، ئۆزبەکستانی سۆڤیەت، یەکێتیی سۆڤیەت
دڵسۆزییەکێتیی سۆڤیەت
خزمەت/لقسوپای سوور
ساڵانی خزمەت١٩٤١–٤٥
پلەپیاوی سوپای سوور
یەکەیەکەی چەکی پاسەوانانی ٥٥
پێکدادانەکان/جەنگەکان
خەڵاتەکانپاڵەوانی یەکێتیی سۆڤیەت

سەرەتای ژیان و ساڵانی نێوان جەنگەکان

دەستکاری

مستەفایێڤ لە ١١ی شوباتی ١٨٩٨ لە گوندی گلازار لە بنەماڵەیەکی کۆڵبەر لەدایک بووە. لە بواری کشتوکاڵدا کاری کردووە و سەرۆکی کێڵگەیەکی بەکۆمەڵ بووە.[٢]

جەنگی جیھانیی دووەم

دەستکاری

مستەفایێڤ لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٤١ لە سوپای سوور وەرگیرا. لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٤٢ەوە لە بەرەی شەڕدا بووە، لە شەڕی قەوقازدا بەشداریی کردووە. لە پاییزی ساڵی ١٩٤٣ بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی کێرچ-ئێلتیگن کردووە. بەپێی زانیارییەکان، لە خەندەقی شەڕێکدا، مستەفایێڤ بەتەنھا چوار سەربازی ئەڵمانی کوشتووە و دۆشکەیەکی گرتووە و سەربازانی ئەڵمانیای کردوەتە ئامانج. بەپێی زانیارییەکان، مستەفایێڤ لە بەرزایی ١٠٢ ئاڵای سووری ھەڵکردووە. بریندار بووە، بەڵام سەنگەری بەجێنەھێشتووە. لە ١٦ی ئایاری ١٩٤٤ نازناوی پاڵەوانی یەکێتیی سۆڤیەت و فەرمانی لینینی پێبەخشرا.[٣][٤]

لە ساڵی ١٩٤٤ مستەفایێڤ پەیوەندی بە پارتی کۆمۆنیستی یەکێتی سۆڤیەتەوە کرد. لە ھێرشی کریمیادا شەڕی کردووە.

دوای جەنگ

دەستکاری

دوای کۆتایی ھاتنی شەڕ، مستەفایێڤ واز لە سەربازی دێنێت. لە گوندی کایناما سەر بە قەزای سەمەرقەند ژیاوە و کاری کردووە. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨ کۆچی دوایی دەکات.

شەقامێکی شاری کایناما بە ناوی مستەفایێڤەوە ناونراوە. لە مانگی نیسانی ٢٠٠٨دا ئەستێرەی زێڕین و بەڵگەنامەکانی دیکەی لە زیادکردنێکی ئۆنلایندا فرۆشران.[٢]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Participation of the Kurdish people in the Great Victory». rudaw.net. Rudaw Media Network. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا Shkadov، Ivan، ed. (1988). Герои Советского Союза: Краткий биографический словарь [Heroes of the Soviet Union: A Brief Biographical Dictionary] (بە Russian). Vol. 2 Lyubov-Yashchuk. Moscow: Voenizdat. p. 129. ISBN 5203005362.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  3. ^ «К 65-летию Великой Победы! Герой Советского Союза Мустафаев Бекир Дурсун оглы - Золотая Звезда Героя проданы на интернет -аукционе» [65th Anniversary of the Victory! Hero of the Soviet Union Bakir Mustafayev - Gold Star sold in online auction] (بە ڕووسی). Trend News Agency. ٧ی ئایاری ٢٠١٠. لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  4. ^ Hero of the Soviet Union citation, available online at pamyat-naroda.ru