بەکارھێنانەوەی گازی سوتاو

لە مەکینەی تەقینەوەی ناوەکیدا سیستەمی (EGR) بەکار دەھێنرێت بەواتای exhaust gas recirculation دووبارە بەکار ھێنانی گازی سوتاو .

EGR[بەستەری مردوو] valve the top of box on top of the inlet manifold of a Saab H engine in a 1987 Saab 90

کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی گازی ئۆکسیدی نایترۆجین و دووبارە بەکاری دەھێنێتەوە بۆ کرداری تەقینەوە، بۆ ھەردوو بزوێنەری گازو بەنزین بەردەست کراوە پاشان کار دەکات لەلایان سیستەمێکەوە کە لەناو ئەکسۆزی بزوێنەرەکەداھەیە

ھەڵدەستێت بە تێک شکاندنی ئۆکسجین لە ھەوادا و گەرمکردنی گاز ھەڵمژراو، واتە ئەو ھەوایەیەی دێتە ناوە ژووری تەقینەوەکەوە پلەی گەرمییەکەی کەم دەکاتەوە و پاشان بەشی بانەوەی پستۆنەکە ساردەبێتەوە و دەبێتە ھۆی باشتر بوونی کرداری تەقینەوە. سودی ھەیە بۆ زیاد بوونی چوستی بزوێنەر و بەفیڕۆ چون کەم دەکاتەوە.

لە بزوێنەری گازدا کاتێک بزوێنەرەکەمان گەرم دەبێت و ماوەیەک کار دەکات دەبێتە ھۆی گۆڕینی شوێنی گەردەکانی ھەواکە و شوێنێک بە. بەتاڵی بەجێ دەھێڵێت و کاتێک کرداری تەقینەوە ڕوو دەدات دەبێتە ھۆی دروستبوونی دەنگ و داخورانی دیواری ناوەوەی سلیندەرەکەمان، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ھەستان بەبەکار ھێنانی سیستەمی (EGR) ئەم سیستەمە ئەوگازەی سوتاوەو و شوێنی گەردەکان گۆڕاوەو و بڕێکی زۆر لە دوانە ئۆکسیدی نایترۆجینی بەھەرھەم ھێناوە دووبارە ھەڵدەستێت بەگەڕانەوەی بۆ ناو سلیندەرەکەو سودی لێدەبینێتەوە بۆ کرداری توقینەوە بەم شێوازە بڕێکی کەمتر وزەی بەفیڕۆ چوومان ھەیە. چونکە ئەم گازەی بەکارمان ھێنایەوە بۆ کرداری تەقینەوەکە سودمان لێوەرگرت بۆ کەمکردنەوەی پلەی گەرمی دیوارەکانی سلیندەرەکە و پاشان کەمکردنەوی دروستبوونی ئەو ڕوێژە زۆرەی گازی دوانە ئۆکسیدی نایترۆجین.