بەلجیکا لە ئۆڵۆمپیاد

بەلجیکا بۆیەکەمجار لە ساڵی ١٩٠٠ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کرد، لەو ساڵەوە جگە لە ئۆڵۆمپیادی ١٩٠٤ بەشداری سەرجەم خولەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٢٤ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کردووە. وڵاتی بەلجیکا میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٠ی کردووە،[١]وەرزشوانانی ئەم وڵاتە خاوەنی ١٦٥ مەدالیای ئۆڵۆمپیادن، لێژنەی ئۆڵۆمپیادی بەلجیکا لە ساڵی ١٩٠٦ دامەزراوە و ھەر لە ھەمان ساڵ لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بەفەرمی ناسێنرا.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "What Was Interesting About the 1920 Olympics in Antwerp?". ThoughtCo (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-22.
  2. ^ "Belgium". Olympics Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-22.