سئەحمەد بن موحەممەد بن عەبدوڵڵا بن ئەلقاسم بن ئەبی بەززە، (بە عەرەبی: أحمد بن محمد بن عبدالله بن القاسم بن أبي بزّة‎)، ناسناویشی ئەبولحەسەنی بەززی مەککی، لە وەچەی (مەخزوم)، بە ڕەگەز فارسی، لە ساڵی ١٧٠ـی کۆچی لە دایک بووە. یەکێک لە گێڕەوەکانی قیڕائەی ئیبن کەسیری مەککی، و قارئی مەککە بوو، بانگبێژی مزگەوتی حەرام بۆ ماوەی چ ساڵ، لای زۆر کەس قورئانی خوێندووە و زۆریش لای ئەو خوێندوویانە. حەدیسیشی گێڕاوەتەوە بەڵام ئەبووحاتەم وتویەتی: حەدیسی لاوازە، حەدیسێکی مونکەری گێڕاوەتەوە. عوقەیلی وتویەتی: حەدیسی مونکەری ھەیە، حەدیسەکان وەسڵ دەکات (یوصل الاحادیث). وەسفی کراوە کە کەسێک تەقوادار و خاوەن سوننەت بووە.

لە ساڵی ٢٥٠،ی کۆچی وەفاتی کردووە.

سەرچاوەکان دەستکاری