بیروس

لە ئەنیمێ و مانگای دراگۆن بۆڵ سووپەردا خوای لەناوبردنە

خوای لەناوبردن، بیروس (بە ژاپۆنی: 破壊神ビルス، بە رۆماجی: Hakaishin Birusu) ئەو کەسایەتییەکی خەیاڵیی ناو زنجیرەی دراگۆن بۆڵە، و لە لایەن ئاکیرا توریاما دروستکراوە. بیروس بۆ یەکەم جار لە ساڵی ۲۰۱۳دا لە فیلمی دراگۆن بۆل زێد: شەڕی خوداکاندا وەک ڕکابەری سەرەکی دەرکەوت و پاشان وەک کەسایەتییەکی پاڵپشتیکەر لە دراگۆن بۆڵ زێد: هەڵسانەوەی ئێفدا گەڕایەوە، و پاشان وەک یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی دراگۆن بۆڵ سووپەر دەرکەوت. ئەو لە پشیلەی فیرعەونی ماڵی دەچێت و پۆشاکە کۆنە میسرییەکان لەبەر دەکات، ئەو بە لەناوبردنی هەسارەکان هاوسەنگی دروست دەکات، ئەمەش بە پێچەوانە لەگەڵ کایۆشین کە هەڵدەستێت بە دروستکردن و پاراستن.

بیروس
کەسایەتیی دراگۆن بۆڵ
وێنەیەکی کەسایەتییەکە
یەکەم دەرکەوتندراگۆن بۆڵ زێد: شەڕی خوداکان (۲۰۱۳)
دروستکراوە لەلایەنئاکیرا توریاما
دەنگژاپۆنی
کۆیچی ئامادێرا
ئینگلیزی
جەیسۆن دۆگلاس (FUNi)
جۆن دێمیتا (Bang Zoom!)
پرۆفایل
نەژادخوای لەناوبردن
پشیلەی بەرجەستە
ڕەگەزنێر
خزمەکان
  • چامپا (برای دووانە)
  • کایۆشین (پەیوەندیدار بە ژیانییەوە)
  • ویس (یارمەتیدەر و مامۆستای هونەری جەنگی)
  • بیروسی داهاتوو (خۆی لە داهاتوویەکی جێگرەوەدا)

دەرکەوتنی دەستکاری

بیروس بۆ یەکەم جار دوای ۳۹ ساڵ لە خەوتن بۆ گەڕان بە دوای سووپەر سایاجین گۆد هەڵسا. پاشان شەڕ لەگەڵ گۆکودا دەکات و بە ئاسانی دەیبەزێنێت تەنانەت لەگەڵ خۆگۆڕینی بۆ سووپەر سایاجین ۳، پاشان بەرەو زەوی بەڕێکەوت و هەموو جەنگاوەرەکانی ئەوێی بەزاند، دواتر گۆکو دەگەڕێتەوە و بەیارمەتی پێنچ سایاجینی تر خۆی گۆڕی بۆ سووپەر سایاجین گۆد بەڵام دیسانەوە لە لایەن بیروسەوە بەزێنرا، بەڵام لە کۆتاییدا بیروس بڕیاریدا زەوی لەناو نەبات.[١]

ڕۆڵگێڕی دەنگ دەستکاری

ڕۆڵی دەنگی بیروس لە لایەن کۆیچی ئامادێراوە لە ئەنیمێی ژاپۆنی دراگۆن بۆڵ سووپەردا گێڕاوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Let's Do It, Omni-King! The Universe's Greatest Martial Arts Tournament!!". Dragon Ball Super. Episode ۷۷. February 5, 2017.