بیاتریک متیتوا

چالاکوان و پارێزەری مافەکانی ڕۆژنامەنووسان

بیاتریک متیتوا (لە دایکبووی ۱۹٥۷-)[١] چالاکوان و پارێزەری مافەکانی ڕۆژنامەنووسان و ئازادی ڕادەربڕینە لە زیمبابوی. لە ساڵی ٢٠٠٨، نیویۆرک تایمز بەیەکێک لە دیارترین پارێزەرانی ڕۆژنامەنووسانی جیھانی دیاریکرد.[٢] لە ساڵی ٢٠٠٥، خەڵاتی ئازادی ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتی وەرگرت.[٣] لە ئازاری ٢٠١٤، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٤]

بیاتریک متیتوا

بیاتریک لە ساڵی ٢٠١٤.
لەدایکبوون۱۹٥۷ (تەمەن ٦٤-٦٥)
نەتەوە زیمبابوی
خوێندنگەزانکۆی بۆتسوانا و سوازیلاند
پیشەپارێزەر
ناسراوە بەچالاکوانی مافەکانی مرۆڤ
خەڵاتەکانخەڵاتی ئازادی ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتی (٢٠٠٥)
خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی (٢٠١٤)

پارێزەری ڕۆژنامەنووسان دەستکاری

متیتوا بڕواننامەی پارێزەری لە ساڵی ١٩٨١ لە زانکۆی بۆتسوانا و سوازیلاند بەدەستھێنا، دواتر بۆ ماوەی دوو ساڵ کاری لە دادگای سوازیلاند دەکرد. لە ساڵی ١٩٨٣ دەچێتە زیمبابوی، دواتر لە ساڵی ١٩٨٩ دەبێتە پسپۆڕ لە مافەکانی مرۆڤ.[٥] بیاتریک ناوبانگی پەیاکرد بە بەرگریکردن لە ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوە لۆکالی و بیانییەکان.[٦] لە ساڵی ٢٠٠٣، بڕیاری دادگای بردەوە لەسەر ڕێگریکردن لە ناردنەوەی پەیامنێری دەزگای گاردیان ئەندرێو مێلدروم، ئەمەش کاتێک چەند خوولەکێک بەر لە دەرچوونی لە زیمبابوبی پۆلیس ڕێگریان لێکردبوو.[٧] ھەروەھا کەیسی ھەریەکە لە ڕۆژنامەنووسان تۆبی ھارندن و جولیان سایمۆندسی بردەوە کە لەدەزگای سەندەی تەلەگرافی لەندەن ھاتبوون بۆ ڕووماڵی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ٢٠٠٥، بەبێ مۆڵەتی دەوڵەت. لە نیسانی ٢٠٠٨، کەیسێکی دیکەی بردەوە لە ئازادکردنی پەیامنێری نیویۆرک تایمز، باری بارەک کەبەھەمان ھۆکار دەستگیر کرابوو.[٨] بیاتریک چەند کەیسێکی دیکەشی بردەوە بۆ ڕۆژنامەنووسە ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی، کە لەکاتی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی زیمبابوی لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستگیرکرابوون.[٩]

دەستگیرکردن دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٣، دەستگیرکرا بەتۆمەتی شوفێریکردن لەکاتی سەرخۆشیدا، دوای سێ کاتژمێر ئازادکرا، بەڵام بیاتریک ھەواڵی ئەوەی دا کە لەبنکەی پۆلیس بەتووندی لێیدراوە. ھەربۆیە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دوای ڕووداوەکە، نەیدەتوانی قسەبکات. لە ڕۆژی سێیەمدا، بەکۆمەڵێک بەڵگەی پزیشکییەوە سکاڵای لەدژی ئەفسەرە پۆلیسەکان تۆمارکرد.[١٠] لە ساڵی ٢٠٠٧، جارێکی دیکە لەلایەن پۆلیسەوە ھێرشی دەکرێتە سەر، کە لە خۆی و سێ ھاوڕێی دەدرێت لەکاتی ئەنجامدانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لەسەر بێزارکردنی پارێزەرانی زیمبابوی.[١١][١٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://scholarlycommons.law.case.edu/cgi/viewcontent.cgi?article=1008&context=ijel. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ Barry Bearak (2008). "In Zimbabwe Jail: A Reporter's Ordeal". The New York Times. Retrieved 2 June 2011.
  3. ^ "IPFA 2005 - Beatrice Mtetwa". Committee to Protect Journalists. 2005. Archived from the original on 3 June 2011. Retrieved 2 June 2011.
  4. ^ "US Honors International Women of Courage". Voice of America. 4 March 2014. Retrieved 5 March 2014. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  5. ^ "Mtetwa Wins 2010 International Human Rights Award". American Bar Association Section of Litigation. 2010. Archived from the original on 20ی Septemberی 2016. Retrieved 2 June 2011. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "IPFA 2005 - Beatrice Mtetwa". Committee to Protect Journalists. 2005. Archived from the original on 3 June 2011. Retrieved 2 June 2011.
  7. ^ "Zimbabwe's feisty freedom fighter". BBC News. 18 October 2005. Retrieved 2 June 2011.
  8. ^ Barry Bearak (2008). "In Zimbabwe Jail: A Reporter's Ordeal". The New York Times. Retrieved 2 June 2011.
  9. ^ "CPJ to honor five international journalists". Committee to Protect Journalists. 16 September 2008. Archived from the original on 3 June 2011. Retrieved 2 June 2011.
  10. ^ "IPFA 2005 - Beatrice Mtetwa". Committee to Protect Journalists. 2005. Archived from the original on 3 June 2011. Retrieved 2 June 2011.
  11. ^ "CPJ to honor five international journalists". Committee to Protect Journalists. 16 September 2008. Archived from the original on 3 June 2011. Retrieved 2 June 2011.
  12. ^ "Zimbabwe police assault lawyers". BBC News. 8 March 2007. Retrieved 2 June 2011.