بیابانی نامیب
بیابانی نامیب کۆنترین بیابانی جیھانە و بە درێژایی کەناری ڕۆژئاوای ئەفریقای باشوور و بە زۆری لە ناو نامیبیادا ھەڵکەوتووە.[١] ڕووبەرەکەی پتر لە ٨١ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، بیابانەکە دووەم گەورەترین بیابانی ئەفریقایە لەدوای بیابانی مەزن، لە ڕووباری پرتەقاڵی لە باشوورەوە تا ئەنگۆلا لە باکوورەوە درێژدەبێتەوە، لە باکووری خۆرئاواشییەوە ھاوسنوورە لەگەڵ ئۆقیانووسی ئەتڵەسییەوە.[٢]
بیابانی نامیب | |
---|---|
![]() | |
وڵات | نامیبیا |
پۆتانی شوێن | ٢٣°٠′٠″S ١٥°٠′٠″E |
بەرزترین خاڵ | Brandberg |
باری کەلەپووری | میراتی جیھانیی یوونێسکۆ |
ڕووبەر | ٨١٬٠٠٠ کیلۆمەتر دووجا، ٣٬٠٧٧٬٧٠٠ ھەکتار، ٨٩٩٬٥٠٠ ھەکتار |
پێوەری کەلەپووری جیھانی | World Heritage selection criterion (vii)، World Heritage selection criterion (viii)، World Heritage selection criterion (ix)، World Heritage selection criterion (x) |
![]() | |
ناودەستکاری
ناوی نامیب لە زمانی نامادا بەواتای فراوان دێت، کە ناوی وڵاتەکەشە نامیبیا.
جوگرافیا و زەویناسیدەستکاری
بیابانەکە بەرزترین تەپۆلکەی دەنکە لمی ھەیە لە جیھاندا، ھەندێکی بۆ پتر لە ٤٠٠ م بەرز بوونەتەوە، بەشی باکووری ناونراوە سکێلتۆن (تێکشکاو) ئەمەش لەبەر ھەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە پێکھاتەی کەشتی تێکشکاو. توێژەرانی زانستی زەوی ئەم بیابانە بە کۆنترین بیابانی مێژوو دادەنێن و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە تەمەنی ٨٠ ملیۆن ساڵە و دەیخەنە سەر خاکی ئەفریقای باشوور.[٣] ئەڵماسەکان لە ساڵی ١٩٠٤ دۆزراونەتەوە و ھێشتا لە کەناراوەکانیان کاری ھەڵکۆلین دەکەن بۆ دەرھێنانیان، ئێستا خاوەنی چەندین کانی ئەڵماسن وەک کانی ئەڵماسی کۆلمان کۆنکئچ ئیلیزابێس بەی بەڵام لەکاتی ئێستادا زۆرینەیان بە لمی بیابانەکە داپۆشراون و بوونەتە جێگای مەترسی چونکە شارەزا نەبیت دەکەویتە ناو چاڵی ئەم کانانە کە بە لم داپۆشراون.[٤]
کەش و ھەوادەستکاری
ئاووھەوای بیابانی نامیب سەخت و دژوارە و ھەورێکی تەماوی بۆری ھەمیشەیی بەسەریدا زاڵە، لەگەڵ ھەبوونی ئەم ھەورە چڕانە ھێشتا بارانی کەمە. لە شۆستەی کەناراوەکانی ساڵانە کەمتر لە دوو سانتیمەتر باران دەبارێت.[٥]
شوێنە دیارەکانیدەستکاری
- سواکۆب مۆند
- والڤس بەی
- لۆدرێتز
- ئۆرانج مۆند.
- کەناراوی سکتۆن
- دۆڵی مانگ
- یۆجینڤیلەر
- سیسریم
- سۆلیتێر
- سۆسۆسڤلی
- چاڵی ٤٥
- دێدڤلی
- ھێدنڤلی
- سپیتزکۆب
- دەشتی ویلیوچا
پێشانگادەستکاری
سوسوسفلی، یەکێک لە سەرنجراکێشترین شوێنە گەشتیارییەکانی نامیب، کە پێک ھاتووە لە تێکەڵەی خوێ و خۆڵ و بەھۆی ڕەشەبای تاسوشاب و بارانی ھاوینە ئەم شێوەیەی وەرگرتووە.
ئەمانەش ببینەدەستکاری
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ Migon, Piotr (2010-01-22). Geomorphological Landscapes of the World. Springer Science & Business Media. ISBN 978-90-481-3055-9.
- ^ "Africa: Namibia | Ecoregions | WWF". World Wildlife Fund. Retrieved 2021-02-22.
- ^ "Terrestrial Ecoregions -- Namib desert (AT1315)". web.archive.org. 2010-03-08. Retrieved 2021-02-22.
- ^ Garzanti, Eduardo; Andò, Sergio; Vezzoli, Giovanni; Lustrino, Michele; Boni, Maria; Vermeesch, Pieter (2012-05-01). "Petrology of the Namib Sand Sea: Long-distance transport and compositional variability in the wind-displaced Orange Delta". Earth-Science Reviews. 112 (3): 173–189. doi:10.1016/j.earscirev.2012.02.008. ISSN 0012-8252.
- ^ "Namib | Location, Map, Climate, Plants, Animals, & Facts". Encyclopedia Britannica. Retrieved 2021-02-22.
بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بیابانی نامیب تێدایە. |