کۆڵمانسکۆپ (ئەفریکایی: Kolmannskuppe) شارێکی مۆتەکە ئامێزە لە بیابانی نامیب کە کەوتۆتە باشوری نامیبیا لە کیشوەری ئەفریکا، بەدووری ١٠ کم لە بەندەرە شاری لودێریتز(Luderitz) دوورە، ئەم شوێنە بۆیەکەم جار دۆزرایەوە لە لایان شوفێرێکی ئەڵمانی بەناوی جۆنی کیڵمان ئەمیش بەھۆی گەردەلولی بیابانەوە بارھەڵگرەکەی پەکی دەکەوێت لەم شوێنەو نوقمی لم دەبێت لەکاتی ھەوڵدانی بۆ دەرھێنانی ترومبێلە بارھەڵگرەکەی دەبینێت شوێنێکی دەوڵەمەندە بە ئەڵماس.

دیمەنێکی ئاسمانی کۆڵمانسکۆپ.

لەساڵی ١٩٠٨ کرێکارێک بەناوی زەکەریاس لێوەڵا بۆیەکەم جار توانی پارچەیەک ئەڵماس بدۆزێتەوە، پاشان لەلایان ئۆگێست ستاچ سەرپەرشتی ناوچەکە کرا کە بەڕێوەبەری ھێلی ئاسنینی ئەڵمانیش بوو لە نامیبیا، دوای ماوەیەک ڕووبەرێکی فراوان لەناوچەکە لەلایان ئەڵمانەکانەوە دەستی بەسەردا گیرابەناونیشانی (Sperrgebiet).

پاشان ناوچەکە وەک کانێکی ئەڵماس ناسێندرا و لەلایان ئەڵمانەکانەوە شارۆچکەیەکی نوێ لەشوێنەکە دروست کراو و ژمارەی دانیشتوانی بەرزبویەوە لەلایان خێزانی کرێکارانی کانەکە، دواتر پەرەی زیاتر بەشارەکە دراو ھەموو ھۆکارەکانی ژیان و خۆش گوزەرانی بۆ دروست کرا وەک نەخۆشخانە و ھۆڵی کۆبونەوە و وێستگەی بەرھەم ھێنانی کارەبا و قوتابخانە و ھۆڵی شانۆ و وەرزش و کارگەی دروست کردنی سەھۆڵ و وێستگەی شەمەندەفەر و تایبەتمەندیەکانی تری شار.

لەدوای جەنگی جیھانی یەکەم بەھۆی دابەزین و کەم بوونەوەی ئاستی ئەڵماس لەکانەکە ئەڵمانەکان و کرێکارەکان ناوچەکەیان جێھێشت و وەک شارێکی بێ بەرھەم جولە مایەوە، لەساڵی ١٩٥٤ لیژنەیەکی پسپۆر لە زەوی ناسان سەردانی شارەکەیان کرد و ڕایانگەیاند بەھۆی ھەڵکۆلین و لاوازی ژێرخاکی بیابانەکە ناوچەیەکی مەترسیدارە و ئەگەری داڕمانی زەوی لێ بەدی دەکرێت لەھەر ساتێکدا، پاشان وەک ناوچەیەکی سەرنج ڕاکێش و گەشتیاری ناوزەند کرا کە شارەکە پڕبوو لە گەشتیار و وێنەگری کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و لێکۆلینەوە، بەوەی شارێکی درەخشاوە گۆڕدراوە بە شارێکی وێرانە و چۆڵ، لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا گەشتیاران تەنھا لە ڕۆژانی یەک شەممە بۆیان ھەیە سەردانی ئەم شارە چۆڵ و وێران بوویە بکەن ئەمیش دوای بەدەست ھێنانی ڕەزامەندی کاربەدەستانی ناوچەکە لە کاژێر ٩:٣٠ بەیانی تاوەکو ١١:٠٠ شەو.

ڕۆشنبیریی میللیی شارەکە دەستکاری

  • ئەم شارە بەکارھاتوە وەک شوێنێک لە زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی لەلایان باشوری ئەفریکا وە بەناوی (The Mantis Project)لەساڵی ١٩٨٥ لەدەرھێنانی ڤان مانیێ ڕێنسبۆڕگ و بەرھەم ھێنانی پۆڵ کێمپ و نووسینی جۆن کاندڵ و ماریۆس و ساندرا پرینسلۆ ڕۆڵیان تێدا بینیوە.
  • ئەم شارە بەکارھاتوە وەک شوێنێک لە فیلمی تۆزوبای  ئەھریمەن لەساڵی ١٩٩٣. 
  • ئەم شارە بەکارھاتوە وەک شوێنێکی سەرکی  لە فیلمی ٢٠٠٠ ئەو پاشایەی تاوەکو ئێستا لەژیان ماوە. 
  • لەگەڵ چەندین بەرھەمی ناوازەی تر.

لەبەرھەمە وێژەیییەکان دەستکاری

  • نۆڵی، گینۆ: ئەڵماسی بیابان، کەنداوی پلیتێنبێڕگ ٢٠١٠.

گالێری دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

  • "Kolmanskop Ghost Town Tour"
  • http://www.forbes.com/sites/grantmartin/2013/09/03/kolmanskop-namibia-ghost-town/