بۆیکۆ بۆریسۆڤ
بۆیکۆ بۆریسۆڤ لەدایکبووی ١٣ی حوزەیرانی ١٩٥٩. کەسایەتی سیاسیی بولگارییە، وەک ٥٠یەمین سەرۆکوەزیرانی بولگاریا خزمەتدەکات لەوەتەی ٤ی ئایاری ٢٠١٧.[١] بەرلەوەش دووجار سەرۆکوەزیرانی بولگاریا بووە لەماوەی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٣ وە لە ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٧. سەرۆکی شارەوانی شاری سۆفیا بووە لەماوەی ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٩.[٢]
بۆیکۆ بۆریسۆڤ لە یاری تۆپی پێدا یاریکردووە لەھێڵی ھێرشبەر بۆ یانەی ڤیتۆشا بریستریتسا. لەساڵی ٢٠١٣، بووە بەتەمەنترین یاریزان کە لە یانەیەکی خوولی بولگاری یاری بکات کاتێک لەیانەی ڤیتۆشا لە خوولی پلە دووەکانی بولگاریا یاریکرد.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Republic of Macedonia Mends Ties With Bulgaria Eyeing EU». ١ی ئابی ٢٠١٧. لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە – via www.bloomberg.com.
- ^ «BOYKO BORISSOV». ماڵپەڕی حکوومەتی بولگاریا. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «تەلەگراف». لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بۆیکۆ بۆریسۆڤ تێدایە. |