ڕۆبێرت ئاڵن ئایگەر (لەدایکبووی ١٠ی شوباتی ١٩٥١) بەرھەمھێنەرێکی فیلم، جێبەجێکاری میدیایی، نووسەر، بزنسمانێکی ئەمریکییە کە ھاوکات سەرۆک و بەرپرسی جێبەجێکاری (CEO)ی کۆمپانیای واڵت دیزنیە. بەر لە کارکردنی بۆ دیزنی، ئایگەر سەرۆکی بەشی تەلەڤیزیۆنی کەناڵی ABC بووە لەنێوان ساڵانی ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٥. لە ساڵی ٢٠٠٥ کرایە سەرۆکی کۆمپانیای دیزنی و جێگای مایکڵ ئایزنەری گرتەوە.

بۆب ئایگەر

ئایگەر لە تەمووزی ٢٠١٣
لەدایکبوون
ڕۆبێرت ئاڵن ئایگەر

(١٩٥١-٠٢-١٠) ١٠ی شوباتی ١٩٥١ (تەمەن ٧٣ ساڵ)
نیویۆڕک ستی، نیویۆڕک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
خوێندنگەکۆلێژی ئایتاکا
چالاکبوون١٩٧٤ - تا ئێستا
کارسەرۆک و بەرپرسی جێبەجێکاری کۆمپانیای واڵت دیزنی
حیزبی سیاسیدیموکرات (تاکو ٢٠١٦)
سەربەخۆ (لەوەتەی ٢٠١٦وە)[١]
ھاوسەرکەیتلین سوزان (جیابۆتەوە)
ویلۆو بەی (ھاوسەرگیری ١٩٩٥)
مناڵ(ەکان)٤
واژوو

لەوکاتەوە ئایگەر ڕۆڵێکی کاریگەری ھەبووە لە بوژاندنەوەی دیزنی، بەشێوەیەک کە داھاتی ساڵانەی کۆمپانیاکەی لە ٤٨٫٤ میلیارد بۆ ٢٥٧ میلیارد دۆلار بەرزکردەوە لەماوەی سێزدە، و توانی ھەریەک لە کۆمپانیاکانی پیکسار لە ٢٠٠٦ بەبڕی ٧٫٤ میلیارد دۆلار، ماڕڤڵ ئینتەرتەینمێنت لە ٢٠٠٩ بەبڕی ٤ میلیارد دۆلار، لوکاسفیلم لە ٢٠١٢ بەبڕی ٤٫٠٤ میلیارد دۆلار و فۆکسی سەدەی بیستەم لە ساڵی ٢٠١٩ بەبڕی ٧١٫٣ میلیارد بۆ دیزینی بکڕێتەوە.

لە نیسانی ٢٠١٩دا، ئایگەر ڕایگەیاند دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەکۆتاییەکانی ٢٠٢١ وەک سەرۆک و بەرپرسی جێبەجێکاری کۆمپانیای واڵت دیزنی، بەیەکجارەکی واز لە کارەکان دەھێنێت و خۆی کاندید ناکاتەوە بۆ سەرۆکایەتی کردنی کۆمپانیاکە.[٣]

کتێبەکان دەستکاری

ئایگەر, ڕۆبێرت (September 23, 2019). داستانی ژیانی من: ئەو وانانەی لەماوەی ١٥ ساڵی سەرۆکایەتیکردنی دیزنیدا فێریانبووم. Penguin Random House. ISBN 978-0-399-59209-6. OCLC 1111242203.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Rutenberg, Jim (October 8, 2017). "For Disney's Iger, an Unlikely Political Turn". New York Times. Retrieved October 9, 2017.
  2. ^ "Notice of 2019 Annual Meeting and Proxy Statement". Investis Digital. January 11, 2019. Retrieved March 26, 2019.
  3. ^ "Abigail Disney tells House committee CEO Bob Iger's $65M pay is "a moral issue"". www.cbsnews.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-06-11.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری