بوتڵی پلاستیکی جۆرێکە لە بوتڵ کە لە پلاستیک بەرهەم دەهێنرێت. بوتڵی پلاستیکی بە شێوەیەکی باو بۆ هەڵگرتنی شلەمەنیەکانی وەک ئاو، خواردنەوە گازییەکان، ڕۆنی ماتۆڕ، ڕۆنی چێشت لێنان، دەرمان، شامپۆ، شیر، ڕەنگ بەکاردەهێنرێت. بوتڵی پلاستیکی لە نمونەی زۆر بچووکەوە دەست پێدەکات بۆ شووشەی نمونەیی تا بوتڵی زۆر گەورەی ٦٠ لیتری. بوتڵی پلاستیکی بریتییە لە دەفرێکی پلاستیکی کە شوێنی دەرچوونی تەسکترە لە جەستەی، کە بەزۆری بە دەرچەیەکی پلاستیکی تایبەت بە خۆی داپۆشراوە.

بوتڵی پلاستیکی
لقیبوتڵ، recyclable waste، plastic object
ماددەی بەکارھاتووپلاستیک

سەرچاوەکان دەستکاری