بنەوانۆک گوندێکی ئاوەدانی نێوان سنووری وڵاتی (تورکیا -عێڕاق) یان (باکور و باشوری کوردستان). گووندەکە کەوتۆتە دەشتی بەرازگر و لەڕووی کارگێڕیەوە سەربە شارەدێی سیدەکان (برادۆست) - هەولێرە. گوندەکە لەنێوان ساڵانی ١٩٨٧ەوە بەر گواستنەوەی زۆرەملێی ڕژێمی پێشووی عێڕاق کەوتوە و چەند جار خاپپور کراوە و بنیات نراوەتەوە.

گوندی بنەوانۆک

چاڵاکی دەستکاری

کشتوکاڵ دەستکاری

گرنگترین بەرهەمەکانی گووندە بریتین لە (ئەسلێندار، شووتی، ماش، تاتە، خەیار، هەنار، تووتن) وە چەند جۆرێکی تری کشتوکاڵ بەهۆی بوونی ڕووبارێکی گەورە لەگوندەکە.

ئاژەڵداری دەستکاری

هاوکاتی چاڵاکی کشتوکاڵی. چاڵاکی کشتوکاڵی چاڵاکی ئاژەڵداری لەناوچەکە ناوەک و ئێستا بەردەوامە. کە تێیدا پەلەوەر و چەند جۆرێکی ئاژەڵ بەخێودەکرێن.

سەربازی دەستکاری

چەند جارێک گوندەکە بووەتە ناوچەی سەربازی و جەنگی ئەویش بەهۆی شوێنی جوگرافیا وە کە نزیکە سنوری نێوان هەرسێ وڵاتانی (ئێران - تورکیا - عێڕاق) کەوانیش (شەڕی عێڕاق-ئێران) و (شەڕی پ.ک.ک - پێشمەرگە) هەروەها شەڕی نێوخۆیی هۆزەکانی (برادۆست-بارازنیەکان).

دانیشتوان دەستکاری

گشت دانیشتوانی گوندەکە سەربە هۆزی برادۆست. بەڵام بەشێکیان لەنێویان ناسراونبە چنارەیەکان[١] کە هاوکاتیش بەبەرەی بەگزادەکان ناسراون، لەگوندەکە ڕێژەیەکی کەمیان تێدایە. بەڵام بەشێکی زۆۆریان دانیشتووی شاری هەولێرن. بەشەکەی تری دانیشتوان ناسراون ئێشمەیی[٢] ین کەبەهۆی (شەڕی تورکیا - پ.ک.ک) بەشێوەیەکی کاتی هاتونەتە نێو گوندەکە هاوکات ساڵانە کۆمەڵێکی ڕەوەند بەشێوەی وەرزی دێن بۆگوندەکە بەمەرامی ئاژەڵداری.

کەش و هەوا دەستکاری

کەش و هەوای گوندەکە لەوەرزی هاویندا وشکە بەڵام لە گشت وەرزەکانی تر پلەکانی گەرما دادەبەزن بەتایبەت لەوەرزی زستان کە تاوەک و ماوەیەک گوندە دەکەوێتە ژێر بەفرەوە.

بەستەرەکان دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ مەبەست لە گوندی چناری هاوسنوری گوندەکەیە
  2. ^ مەبەست لەگوندی ئێشمی ناوچەکە

سەرچاوکان دەستکاری

  • کتێبی مێژووی برادۆست (چاپی بەغدا)
  • ڕیپۆرتاژی تایبەت (کەناڵی ئاسمانی سپێدە)